تیشکی گەردوونی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیشکی گەردوونی (بە ئینگلیزی: Cosmic Ray) بریتییە لە تێکەڵێک لە ناوکی گەردیلە و تەنۆلکەی دیکە بە خێرایی نزیک بە خێرایی ڕووناکی بە گەردووندا گوزەر دەکەن، ھەندێکیان بە پلەیەکی وا لە زەوی نزیک دەبنەوە کە دەتوانرێت ئاشکرا بکرێن لە ڕێی ئەو ئامێرانەی لەسەر مانگە دەستکردەکان دانراون، ھەندێکی دیکەیان بەرگە ھەوای دەوری زەوی دەبڕن و لەگەڵ ناوکە ھایدرۆجین یان نایترۆجین بە یەکدا دەدەن و لە ئەنجامدا زنجیرەیەک تەنۆلکەی نانۆیی دروستدەبن و بەرەو زەوی دێن و دەگەنە سەر ڕووی دەریا و ھەندێجاریش دەگەنە قوڵایی ڕووی زەوی، ئا بەو زۆربوونەی تیشکی گەردوونی لەسەر زەوی دەوترێت (گورزەی موویی گەورە)، بۆیە تیشکی گەردوونی دادەنرێت بە تیشکێکی یەکەمی و دووەمی، تیشکە یەکەمییەکانی ئەوانەن دەگەنە بەرگە ھەوای زەوی و ئەوی دیکەیان ئەوانەن کە لە ئەنجامی کارلێکیان لەگەڵ گەردیلەکانی نایترۆجین زنجیرەیەک لە تیشکی گەردوونی دەگەنە سەر ڕووی زەوی کە بە تیشکی دووەمی گەردوونی دەناسرێن.
تیشکی گەردوونی یەکەمی تاکە نموونەیەکی پەیامی گەیشتووە بە زەوی لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر،[1] و بەشی زۆری ئەو تیشکە پێکدێت لە ناوکی گەردیلەی بارگە موجەب، چونکە بارگە سالبەکانیان ونکردووە لە ئەنجامی خێرایی زۆری ئەو ناوکانە، ناوکی گەردیلەکانیش ھەموو جۆرەکانی گەردیلە کیمیاییەکان دەگرنەوە ھەر لە ھایدرۆجینەوە تا یۆڕانیۆم، ئەلکترۆن و دژەکەی و دژە پرۆتۆن لە ١٪ ی ئەو تیشکە یەکەمیە تێپەڕناکات.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.