![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d8/Tim_Burton_by_Gage_Skidmore.jpg/640px-Tim_Burton_by_Gage_Skidmore.jpg&w=640&q=50)
تیم بێرتن
ھونەرمەند و دەرھێنەری فیلمی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
تیمۆتی واڵتەر «تیم» بێرتن (بە ئینگلیزی: Tim Burton – لەدایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٥٨) دەرھێنەرێکی فیلم، بەرھەمھێنەر، ھونەرمەند، نووسەر و ئەنیمەیتەرێکی ئەمریکییە. ئەو بە بەرھەمە تاریکی و گۆتیکییەکانی وەک ئێدوارد سیسرھاندز (١٩٩٠)، بیتڵجوس (١٩٨٨)، و میوسیکاڵ و ئەنیمەیشن دێوەزمەکەی پێش کرسمس (١٩٩٣) ناسراوە. بێرتن زیاتر لە یەک جار لەگەڵ جۆنی دێپ کاری کردووە، وە لەبەر ئەو ھۆکارەش بوون بە دوو ھاوڕێی نزیک. لە زۆربەی فیلمەکانی بێرتن خێزانەکەی و دێپ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زانیاریی خێرا تیم بێرتن, لەدایکبوون ...
تیم بێرتن | |
---|---|
![]() بێرتن لە کۆمیک-کۆنی ٢٠١٢. | |
لەدایکبوون | تیمۆسی واڵتەر بێرتن (١٩٥٨-٠٨-٢٥) ٢٥ی ئابی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٥ ساڵ) |
نەتەوە | ئەمریکی |
پەروەردە | قوتابخانەی بێربانک |
خوێندنگە | پەیمانگای ھونەری کالیفۆرنیا |
پیشە | دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، ھونەرمەند |
چالاکبوون | ١٩٧٩–ئێستا |
ناسراوە بە | کۆمیدیای تاریک |
ھاوسەر | لێنا گیسێک (ھاوسەرگیری ١٩٨٧؛ جیابوونەوە ١٩٩١) |
یار | لیزا ماری (١٩٩٣–٢٠٠١) ھێلینا بۆنھام کارتەر (٢٠٠١–٢٠١٤) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
وێبگە | timburton |
دایخە