تیۆریی ھەمووشتێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیۆریی ھەمووشتێک (بە ئینگلیزی: Everything Theory) تیۆرێکی گریمانەیییە لە فیزیای تیۆریدا کە پەیوەندی ھەموو دیاردە فیزیایییەکان لەگەڵ یەکتردا دەردەبڕێت. ئەم تیۆرییە لە ڕاستیدا ھەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی تیۆری ڕێژەیی گشتی و میکانیکی کوانتەمی ئەنیشتاین کە لەگەڵ یەکتردا ناگونجێن. ھەروەھا ئەم تیۆرییە ھەوڵدەدات چوار ھێزی سەرەکی ناسراوی سروشت یەکبخات، واتە ھێزی کێشکردن، ھێزی ئەتۆمی لاواز، ھێزی ئەتۆمی بەھێز و ھێزی کارۆموگناتیسی.[1]