From Wikipedia, the free encyclopedia
تی بی ئێس هۆڵدینگز یان سیستەمی پەخشی تۆکیۆ بە کورتی: تی بی ئێس (بە ژاپۆنی: 株式会社東京放送ホールディングス) کۆمپانیایەکی ھاوبەشە و دەکەوێتە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن.[1] [2] تۆڕێکی تەلەڤیزیۆنی بە ھەمان ناو بەڕێوەدەبات کە بە شێوەیەکی باو پێی دەوترێت تی بی ئێس. کەناڵی تی بی ئێس ٢٨ سەر بە تۆڕێکی ھەواڵییە بە ناوی جی ئێن ئێن ( تۆڕی هەواڵی ژاپۆن). دامەزراوەی تی بی ئێس بەرنامەی قەڵای بەرھەم ھێنا (ناونیشانی ڕەسەن : قەڵای تاکێشی)، کە لە زۆر وڵات پەخش دەکرا، لەنێویاندا ھەندێک وڵاتی عەرەبی.
ئۆفیسی سەرەکی دەکەوێتە شاری ئاکاساکا لە ویلایەتی میناتۆ لە تۆکیۆ لە ژاپۆن.
تی بی ئێس لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٥١ بە ناوی کەی ئاڕ تی دامەزراوە، ئۆفیسە سەرەکیییەکانی لە کاسومیگاسکی، چیۆدا، تۆکیۆ دایە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.