تەختەی دەنگ (مۆسیقا)
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەختەی دەنگ یان تەختەی دەنگی (بە ئینگلیزی: Sound board) پێکھاتووە لە ڕوویەک کە ئامێرە تەلدارەکان ھەیانە کە تەلەکان بەسەریدا دەلەرنەوە، زۆرجار بە یارمەتی پردێک. ئامێرەکانی وەک پیانۆ و گیتار و ھارپسیکۆرد ھەموویان ئەمەیان ھەیە. سوودی تەختەی دەنگ گەورەکردنی دەنگی ئەو ئامێرەیە کە ژەنراوە.