کچەگۆرانیبێژی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
تایلۆر سویفت (بە ئینگلیزی: Taylor Alison Swift)، ناوی تەواوی (تایلەر ئەڵیسۆن سویفتە) و لە ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨٩ لە پەنسلیڤانیا ی ئەمریکا لە دایکبووە، تایلەر سەرەتای منداڵی لە پەنسلیڤانیا بەسەربردوە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەتوانین بڵێین سەرەتای درەوشانەوەی ئەستێرەی تایلەر بوو چونکە خێزانەکەی ئەڕۆن بۆ شاری ناشڤێل بۆ بەدەستھێنانی کار لە (Country music) تایلەر گۆرانی ئەوت لەگەڵ پێناسی سەربەخۆی (Big Machine Record)و تا ئێستاش کارکردنی لەگەڵ ئەم گروپە بەردەوامە و لەوکاتەدا بوو کە وەک گەنجترین گۆرانی نووس ھەڵبژێردرا لە لایەن گەورەترین کۆمپانیای بڵاوکراوەی موزیک بە ناوی (Sony/ATV Music publishing house).
تەیلۆر سویفت | |
---|---|
لەدایکبوون | تەیلۆر ئالیسن سویفت ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩ ریدینگ، پێنسیلڤەینیا، ئەمریکا. |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٤-ئێستا |
خزمەکان | ئۆستن سویفت (برا) |
وێبگە | taylorswift |
سەرەتا لە ٢٠٠٤ وەک پێشکەشکار دەرکەوتووە بەڵام وازی لێھێناوەو لە ساڵی ٢٠٠٦ یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بەناوی (Our Song) پاشان بەرە بەرە ئەستێرەکەی بەرەو گەشانەوە دەچوو و لە ٢٠٠٨ دووەم ئەلبومی بەناوی (Fearless) دەرکرد و لە ٢٠٠٩ ڕیزبەندی پڕ فرۆشترین ئەلبومی ساڵی وەرگرت لە ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی گرامیی وەک باشترین گۆرانیبێژی ساڵ وەرگرت. لە پاشاندا سێیەم ئەلبومی دەرکرد بەناوی (Speak Now) لە ٢٠١٠ لەم ئەلبومە تڕاکی سێھەم بەناوی Mean دووجار خەڵاتی (گرام) ی پێبەخشرا. پاشان لە ٢٠١٢ چوارھەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بە ناوی (Red) کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی لێ فرۆشرا. لە ٢٠١٤ش ئەلبومی ١٩٨٩ی بڵاوکردەوە کە ناوەکەی لە ساڵی لە دایکبونی خۆی ھاتووە و لە ماوەی ھەفتەیەک ٤ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا و ھەنوکەش لە ڕیزی پڕفرۆشتینەکانە، ڤیدیۆ کلیپی (Bad Blood) لە یوتیوب پێوانەی زۆرترین بینراوی شکاند کە گەیاندیە ٢٠ میلیۆن لە ڕۆژێکدا و ڤیدیۆ کلیپی (Blank Space) بە خێراترین ڤیدیۆ دادەنرێ لە یوتیوبدا کە ژمارەی بینینەکانی لە ١ میلیارد تێپەڕاندە، ئەوەی جێی ئاماژەیە تایلەر پاش بڵاوبونەوەی ئەلبومەکانی کۆنسێرتێک بۆ گۆرانیەکانی ڕێک دەخات لە زۆربەی وڵاتان و ناوی ئەلبومەکە و گەشتی لێ دەنێ بۆ نمونە: (Tour 1989) تایلەر ھونەرمەندێکی خێرخواز و میھرەبانە و چەندین کاری خێرخوازی گەورەی کردوە. لە ٢٠١٤ تایلەر وەک پاڵێوراوی کەسایەتی ساڵ ھەڵبژێردرا.
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تایلۆر سویفت تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.