جامی شای ئیسپانیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی پاشای خاوەن شکۆ[kurdish-alpha 1] زیاتر ناسراوە بە جامی شای ئیسپانیا (کۆپا دێڵ ڕەیی)[kurdish-alpha 2] یان بە سادەیی لا کۆپا[kurdish-alpha 3] و پێشتر ناودەبرا بە جامی گشتی ھەتا ساڵی (١٩٧٦) کە پاڵەوانێتییەکی پێشبڕکێی تۆپی پێیه لەنێوان گشت خوولەکانی یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا بەڕێوەدەبرێت لەلایەن فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ، پێشبڕکێکەکە لە ساڵی ١٩٠٣ دامەزرا و بەکۆنترین پاڵەوانیەتی لە ئیسپانیا دادەنرێت ، لە ئێستایا یانەی ئەتڵەتیك بیڵباو هەڵگری نازناوەکەیە دوای ئەوەی لە ٧ی نیسانی ئەمساڵ توانی لە یاری کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە یانەی ڕیاڵ مایۆرکا بباتەوە
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٠٣ |
ناوچە | ئیسپانیا |
ژمارەی تیمەکان | ١٢٦ یانە |
شیاو بۆ | خولی ئەورووپا جامی سووپەری ئیسپانیا |
کۆتا پاڵەوان | ئەتلەتیک بیلباو (٢٤ـەمین نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | بارسێلۆنا (٣١ نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | rfef.es (بە ئیسپانی) |
و جامەکە بە یەکێک لە بەناوبانگترین و باوترین جامی نەتەوەیی لە جیھاندا دادەنرێت کە تیایدا براوەکانی جامی شا کێبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە یۆڕۆپالیگی ساڵی داهاتوو کە بەرشەلۆنە سەرکەوتووترین یانەیه لەم پاڵەوانێتییەدا کە توانیویەتی ٣١ جار جامەکە بەدەست بھێنێت