جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ یان یۆرۆی ٢٠٢٤ ١٧ەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دەبێت کە بڕیارە لە ١٤ی حوزەیران تا ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێ.[1] براوەی پاڵەوانێتییەکە دواتر لەگەڵ براوەی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ یاریدەکات لە جامی کۆنمیبۆڵ-یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپای ٢٠٢٥. پاڵەوانێتییەکە بریتییە لە ٢٤ ھەڵبژاردە، یەکێک لەوانە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گورجستانە کە بۆ یەکەم جار بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Kurd2021 (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٤ ڕۆژ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
Fußball-Europameisterschaft 2024 (بە ئەڵمانی) | |
---|---|
[[File:|alt=]] | |
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ئەڵمانیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٤ی حوزەیران – ١٤ی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ |
ژمارەی یاریگا | ١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ) |
٢٠٢٠ → ٢٠٢٨ ← |
ئەمە سێیەمین جارە کە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، دووەمین جارە لە ئەڵمانیای یەکگرتوو بەڕێوە بچێت، بەھۆی ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا سەرپەرشتی پاڵەوانێتیی ١٩٨٨ی کردبوو، و چوار لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە میونشن ئەنجامدران. یەکەم جارە پاڵەوانێتییەکە لە ناوچەی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵاتی پێشوو بکرێت، بەوەی کە شاری لایپزیگ میوانداریی دەکەن، و ھەروەھا یەکەم جارە بە تەنیا ئەڵمانیای یەکگرتوو ببنە میوانداری پاڵەوانێتییەکە.[2][3] پاڵەوانێتییەکە دووبارە دەگەڕێتەوە ئەوەی چوار ساڵ جارێک بکرێت، دوای ئەوەی یۆرۆی ٢٠٢٠ دواخرایە ٢٠٢١ بەھۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوایین براوەی پاڵەوانێتییەکەن، دوای ئەوەی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان توانیان شکست بە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بێنن.[4]