![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8d/Ordecharleswingate.jpg/640px-Ordecharleswingate.jpg&w=640&q=50)
جوولەکەویستی
From Wikipedia, the free encyclopedia
جوولەکەویستی یان جووفیلو ( عیبری : פילושמיות) بریتییە لە گرینگیدان و ڕێزگرتن لە گەلی جوولەکە, گرنگیدان بە مێژوویی جووەکان، و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئایینی جوولەکە لە جیھاندا، بەتایبەتی لەلایەن غەیرە جولەکەکانەوە. ئەو دیاردەیە بە ڕوونی لە نێو شوێنکەوتوانی بزووتنەوە مەسیحییەکانی زایۆنیستیدا بوونی هەیە. جوولەکەویستی لەناو کۆمەڵگەی جولەکەکاندا بە گرنگیدان بە کولتوری جوولەکەکان و کۆمەڵگاکەی و گەشەسەندنەکەی و زمانەکانی و مێژووی جووەکان ناسراوە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8d/Ordecharleswingate.jpg/320px-Ordecharleswingate.jpg)
لە وڵاتانی وەک کۆریای باشوور[1] و چین بە شێوەیەکی گشتی جووەکان بە ئەرێنیی سەیر دەکرێت بەهۆی زیرەکی، شارەزایی بازرگانی، پابەندبوون بە بەها خێزانییەکان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.