جوگرافیای عێراق
From Wikipedia, the free encyclopedia
عێراق ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٣٨٬٣١٧ کم دووجایە، ژمازەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٤٠,١٢٣،٠٠٠، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخداری ھەیە و دەڕوانێت بە سەر بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ھەروەھا دەکەوێتە سەر پردێک زەوی ھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقا، و ئاسانترین شوێن و ڕێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەڕوات. عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە ڕێگای (کێر و ماوەند) ئەم ناوچەیە دەست پێ دەکات لە کەنداوی عەرەبی و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سووریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە ڕێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات بە ڕۆژاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست؛ لەبەر ئەوەی ھەموو ڕێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی کەنداوی عەرەب ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی عەرەب شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی ڕێگاکانی ئاوی بە دەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا. بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت)ە سەرەڕای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لە ڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەڕای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. (ئاب ٢٠٢١) |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |