From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆرج ڕیتەر ڤۆن شۆنرەر (بە ئینگلیزی: Georg Ritter von Schönerer؛ ١٧ی تەممووزی ١٨٤٢ ‒ ١٤ی ئابی ١٩٢١) خاوەن زەوییەکی نەمسایی و سیاسەتمەداری دەسەڵاتدارییەتی پاشایەتیی نەمسا-مەجارستان بوو کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا چالاک بوو. شۆنرەر کە یەکێک بوو لە لایەنە سەرەکییەکانی پان ئەڵمانیزم و ناسیۆنالیزمی ئەڵمانی لە نەمسا و ھەروەھا نەیارێکی توندڕەوی کاسۆلیکی سیاسی و دژە جوولەکەیەکی توند بوو، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بیر و ڕای ئەدۆڵف ھیتلەر ھەبوو. بۆ چەند دەیەیەک وەک توندڕەوترین ناسیۆنالیستی پان ئەڵمانی لە نەمسا ناسرابوو.[1][2][3]
شۆنرەر لە ڤیێنا، پایتەختی ئێستای وڵاتی نەمسا لەدایکبووە،[4] باوکی سەرمایەدارێکی پێشەنگی ھێڵی ئاسنین بوو، بە ناوی ماتیاس شۆنرەر (١٨٠٧‒١٨٨١).
لە ساڵی ١٨٦١ەوە جۆرج لە زانکۆکانی توبینگن و ھۆھنھایم و ماگارۆڤار لە بواری کشتوکاڵی خوێندوویییەتی.[5] پاشان کاروباری بازرگانی موڵک و ماڵی باوکی لە ڕۆزناو لە نزیک زوێتل لە ناوچەی گوندنشینی والدڤێرتل لە نەمسای خواروو بەڕێوەبرد.[6]
شۆنرەر بەھۆی شکستی نەمسا لە جەنگی نەمسا و پڕووسیا لە ساڵی ١٨٦٦ و ھەڵوەشاندنەوەی کۆنفیدڕاڵی ئەڵمانیا و دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی لە ساڵی ١٨٧١، گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا ھات؛ بوو بە چالاکوانێکی سیاسی و کاریگەر بوویەکی سەرسەختی ئۆتۆ فۆن بیسمارک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.[7][8]
شۆنرەر لە ١٤ی ئابی ١٩٢١ لە کۆشکی ڕۆزناو لە نزیک زوێتل لە نەمسای خواروو، کۆچی دوایی کرد. لە شاری شلێسڤیگ-ھۆلشتاین لە باکووری ئەڵمانیا نێژرا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.