![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/78/Stuart_Mill_G_F_Watts.jpg/640px-Stuart_Mill_G_F_Watts.jpg&w=640&q=50)
جۆن ستیوارت میل
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن ستیوارت میڵ فەیلەسوف و ئابووری ناسێکی بەڕیتانییە، لە شاری لەندەن لە ساڵی ١٨٠٦ زایینی لەدایکبووە، گەورەترین منداڵ بوو لە خێزانێکی گەورەدا کە خاوەنی نۆ منداڵ بوون. باوکی (جەیمس میڵ) یەکێك بوو لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهانی زانست و زانیاری لە سەدەی هەژدەهەم دا. دوور لە کاریگەری جوڵانەوە رۆمانتیکییە نوێکانی ئەو سەردەمە دەژیا و جێری بنسام و فەیلەسوفە فەڕەنسیەکان کاریگەریەکەی زۆریان لەسەر جێ هێشتبوو. (جۆن ستیوارت)ی کوری دوور لە منداڵەکانی تر پەروەردە دەکرد بۆیە جۆن پەروەردەیەکی ژیرانە و بیربێژیانەی هەبوو.[1] جۆن فێری زمانی یۆنانی بوو لە تەمەنی پێنج ساڵی دا کە بەرهەمەکانی هیرۆدۆیت و ئەفلاتونی پێ دەخوێندەوە، لە تەمەنی نۆ ساڵی دا فێری زمانی لاتینی بوو وە لە تەمەنی دوانزدە ساڵی دا لێکۆڵینەوەی لە بەرهەمەکانی ئەرستۆ و هۆبز دەکرد، لە سیازدە ساڵی دا بنەماکانی ریکاردۆی دەخوێندەوە. کەرەستە سوودبەخشەکانی مێشکی بە وریایەوە لەلایەن باوکییەوە دادەرێژرا و تێکەڵ دەکرا بە زانستی سروشتی و ئەدەبیاتی کلاسیکی. کاتێك تەمەنی بوو بە چواردە ساڵ جۆن خاوەنی زانیاری و وریایی پیاوێکی سی ساڵی بوو، وە باوکی سەرکەوتوو بوو لەوەی بیکاتە بوونەوەرێکی ژیر کە پڕ بێت لە زانیاری فراوان.[2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/78/Stuart_Mill_G_F_Watts.jpg/640px-Stuart_Mill_G_F_Watts.jpg)
جۆن خۆی کەسێکی شۆرشگێر نەبوو بەڵام بەڕادەیەکی زۆر سەرسامی باوکی بوو وە باوەڕی وابوو بە درووستی بیروبۆچوونە فەلسەفیەکانی بۆیە شانبەشانی بنسام دەوەستایەوە لە دژی (بیروڕای دڵنیا و هەموو ئەو کەسانەی کە مێشك، لێکۆڵینەوە و زانستی تاقیکارییان ڕەت دەکردەوە).[3]
لە ساڵی ١٨٣٠ دا جۆن خاتوو تایلەری ناسی و هەستێکی خۆشەیستی زۆری بۆی هەبوو وە دەیویست کە پیشانی بات کە ئەم سوارچاکی خەونەکانیەتی بە درێژای بیست ساڵی داهاتوو هەتا لە ساڵی ١٨٥١ دا هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن. ئەم خاتونە زۆر نەرم و نیان بوو وە هەست و سۆزێکی تایبەتی هەبوو کە جۆن بە کاریگەریان لە بابەتە مرۆڤی و کۆمەڵایەتیەکان دەیڕوانی و گرنگیەکی بەردەوامی پێ دەدان. لە کتێبی "دەربارەی ئازادی - On Liberty" داندەنێت بە خۆشەیستەیەکی بۆ تایلەر و لە سەرەتای کتێبەکەی دا پێشەکییەکی تەرخان دەکات بۆ ئەو. بەڵام خۆشبەختیەکەیان بەردەوام نابێت و هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٨٥٨ کۆچی دوای دەکات و میڵ بە دڵتەنگی و بە تەنیا ژیان بەسەر دەبات لە خانوویەکی بچووکی گەڕەکی ئەڤینیۆن.[4][5]