جۆن دەیڤید ھانا ئەکتەری فیلم و تەلەڤیزیۆنی سکۆتلەندییە، لە ٢٣ی نیسانی ١٩٦٢ لەدایک بووە. لە فیلمی چوار ھاوسەرگیری و پرسەیەک (١٩٩٤)دا ناوبانگی دەرکرد، کە بۆ خەڵاتەکە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پاڵپشت وەک ماتیۆ.[1]
جۆن هانا | |
---|---|
لەدایکبوون | East Kilbride، شانشینی یەکگرتوو | ٢٣ی نیسانی ١٩٦٢
ناوی کاتی لەدایکبوون | John David Hannah |
ھاوسەر | Joanna Roth |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پەروەردە | Claremont High School، Royal Conservatoire of Scotland |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٧ |
ھانا لە شاری ئیست کیلبراید لە لانارکشایر لەدایکبووە، بچووکترینی سێ منداڵە؛ دوو خوشکی گەورەی ھەیە.[2] دایکی سوزان پاککەرەوە بووە لە کۆمپانیای مارکس و سپێنسەر و باوکی جۆن کە کاری ئامێرسازی بووە.[3][4] لە قوتابخانەی ھیزەری نۆی سەرەتایی خوێندوویەتی پاشان لە قوتابخانەی ئامادەیی کلارمۆنت لە ئیست کیلبراید و دواتر ڕۆیشتووە بۆ فێرکاری وەک کارەباچی. لە ئیست کیلبراید بەشداری لە یانەی شانۆی ئیست کیلبراید ڕیپ کردووە. لەسەر پێشنیاری ھاوکارێکی، دوای تەواوکردنی شاگردییەکەی دواتر بەشداری لە ئەکادیمیای بەناوبانگی شاھانەی سکۆتلەندی بۆ مۆسیقا و دراما کرد.
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.