ئەو وڵاتانەی ئایینی مەسیحییەت تێیدا زاڵە From Wikipedia, the free encyclopedia
جیھانی مەسیحیەت یان جەستەی مەسیحییەت [1] زاراوەیەکە بە کۆمەڵێک وڵات دەدرێت کە زۆرینەی مەسیحی و شارستانییەتی مەسیحی ھاوبەشیان ھەیە کە لە ڕووی مێژوویی و داب و نەریت و کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەوە بەیەکەوە گرێدراون. لە ڕووی مێژووییەوە، ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو گەلانەی کە تێدا مەسیحییەتی کاسۆلیکی ئایینی فەرمییە، یان ئەو وڵاتانەی کە سیستەمی مەسیحی کاسۆلیکییان ھەیە.[2] ھەروەھا ئەم زاراوەیە بەپێی نەریتی مەسیحی، کۆمەڵگەی مەسیحی یان کڵێسای مەسیحی دەگرێتەوە کە بەپێی یاسای باوەڕ و فێرکارییەکانی کڵێساکەیە و خۆی بە «یەکن، کۆمەڵەن، پیرۆزن» پێناسە دەکات. مێژووی مەسیحییەت نزیکەی ١٧٠٠ ساڵ دەخایەنێت و چەندین پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری لەخۆدەگرێت، ھەروەھا پێشکەوتنەکانی ھونەر، تەلارسازی، وێژە، زانست، فەلسەفە و تەکنەلۆژیا.[3] [4] [5]
لە دوای بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحییەت لە وڵاتانەی شامەوە بۆ ئەورووپا و باکووری ئەفریقا لە سەرەتای ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا، مەسیحیەت دابەش بوو بەسەر ڕۆژھەڵاتی یۆنانی و ڕۆژاوای لاتین کە پێشتر بوونیان ھەبوو. لە ئەنجامدا جۆرە جیاوازەکانی ئایینی مەسیحییەت بە بیروباوەڕ و کردارە نەریتییەکانی خۆیانەوە سەریان ھەڵدا، کە لە دەوری ڕۆما ( مەسیحیەتی ڕۆژاوایی، کە کۆمەڵگاکەی پێی دەگوترا مەسیحیەتی ڕۆژاوایی یان لاتینی) [6] و قوستەنتینیە ( مەسیحیەتی ڕۆژھەڵاتی، کە کۆمەڵگاکەی ناوی مەسیحییەتی ڕۆژھەڵاتی بوو). لە سەدەی یازدەھەمەوە تا سێزدەھەم، مەسیحیەتی لاتینی بەرزبووەوە بۆ ڕۆڵێکی سەرەکی لە جیھانی ڕۆژاوادا. [7]
لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، زاراوەی مەسیحیەت بە تایبەتی بە ئەورووپای ڕۆژاوا پەیوەست بوو؛ تا کۆتایی سەدەی پانزەھەم، ئەورووپا کە شارستانیەتی مەسیحی لە باوەش گرتبوو، بوون بە یەک ناوەند بۆ جیھانی مەسیحییەت. [8] [9] پاپایەتی کاسۆلیکی ڕۆڵێکی ڕامیاری بەرچاوی لە ئەورووپا و ئیمپراتۆریەتەکانیدا ھەبووە و ڕۆڵەکە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا گەشەی کردووە، بەتایبەتی لە سەردەمی ئیمپراتۆر شارلمانگن و دوای ئەوەیش. ئەمەش لە تێکەڵبوونی کڵێسا لەگەڵ دەسەڵاتی پادشایەتی و ڕۆڵی ڕامیاری کاریگەردا دیار بوو. لە دەرەوەی ئەورووپای ڕۆژاوا، کۆمەڵگەی مەسیحی ڕۆژھەڵات ھەبوون کە ئایینی مەسیحییان وەک ئایینی فەرمی خۆیان و ھۆکاری سەرەکی یەکخستنی شارستانی و داب و نەریتی وەرگرتبوو لەوانەش ئیمپراتۆریەتی بیزەنتین و ئەرمەنستان و ئیتیۆپیا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.