جەبر
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەبر لقێکە لە زانستی بیرکاری، [1] لەگەڵ بیردۆزی ژمارە، ئەندازە و شیکاری. وشەی جەبر[2] لەلایەن زانای بیرکاری خەواریزمیەوە بەکارھاتوە و لە زمانی عەرەبیدا بە مانای کۆکردنەوەی پارچەکان دێت. جەبر بریتیە لە تێگەشتن لە ھێما بیرکاریەکان و یاساکانی بەکارھێنانی ئەم ھێمانە.[3] کەوابێ ئەکرێ بڵێین ڕیشاڵێکی بەستنەوەی تەواوی بەشەکانی بیرکاریە.[4] بە بنەڕەتیترین بەشەکانی جەبر، دەوترێت جەبری سەرەتایی، و بە بەشە پەتییەکانی جەبر دەوترێ جەبری پەتی یان جەبری مۆدێرن. جەبری سەرەتایی لە بەکارھێنانی ئەبسترەکتەکاندا جیاوازە لەگەڵ ژمێرە، لە جەبری سەرەتاییدا ھێما نەزانراوەکان لەجیاتی ژمارەکان یان ھەندێک لە بەھا نەزانراوەکان بەکار دەھێنرێن.