پایتەختی جەزائیر From Wikipedia, the free encyclopedia
جەزائیر پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی جەزائیرە. بە بەپێی ئامارەکان ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣،٣٣٥،٤١٨ ملیۆن کەس بووە.
جەزائیر | |
---|---|
بە عەرەبی: الجزائر | |
بەشێکە لە | Central Algeria |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٩٤٤ |
ناو بە زمانی فەرمی | الجزائر، Lezzayer، Alger |
ناسناوی خەڵک | Algérois، Algéroise |
زمانی فەرمی | زمانی عەرەبی، زمانی ئەمازیغی |
وڵات | جەزائیر |
پایتەختی | جەزائیر |
دابەشکاریی کارگێڕی | Algiers Province |
ناوچەی کاتی | UTC+01:00 |
پۆتانی شوێن | |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Mayor of Alger |
ئەندامی | League of Historical Cities، Organization of World Heritage Cities |
دانیشتووان | ٢٬٣٦٤٬٢٣٠ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٠ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Invasion of Algiers in 1830، Invasion of Algiers، Siege of Algiers، Algiers expedition، Siege of Algiers |
ڕووبەر | ٣٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 16000–16132 |
کۆدی تەلەفۆن | 213 |
مێژووی دامەزرانی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانەی یۆنانی، کە باس لەوە دەکات کە شارەکە لەلایەن ٢٠ ھاوەڵانی ھێرکۆلیسەوە دامەزراون و لە سەردەمی نیشتەجێبوونی فینیقییەکان لە جەزائیر، شوێنێکی بچووکی بازرگانی بووە، و لە سەردەمی کارتاجیدا ھەمان گرنگی ھەبوو.
لە ساڵی ٢٠٢ پێش زایین ڕۆمەکان دەستیان بەسەردا گرت و لەژێر دەسەڵاتی یوبای یەکەم و بەتلیمۆسدا بوو، کە ھەوڵیان دا ھۆزەکانی مەغراوە بەربەرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە دەوروبەری شارەکەدا بوون.
جەزائیری پایتەخت گەواھیدەری شەڕی زۆر بوو لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنیدا، ھەروەھا گەواھیدەری فەتحە ئیسلامییەکان بوو لە ساڵی ٧١٠ی زایینیدا، ئەو کاتەی کەوتە ژێر ڕکێفی مەغراوییە زەناتییەکانەوە، ئەوانیش لەلایەن زیری بن مەنادی سەنھاجی شکستیان ھێنا کە دڵسۆزی فاتمییەکان بوو.
بەپێی ئەوەی ئیبن خەلدون باسی کردووە، ھۆزەکانی سەنھاجە لەگەڵ فەرمانڕەوایەتی بنەماڵەی زەیرییەکان لە جەزائیر ژیاون و لەسەر دەستی ئەبی زەیری بن مەناد سێ شاریان دامەزراندووە، کە بریتین لە دوورگەکانی بەنی مەزغەنە، مێدیا، و میلیانە لە دوای دەرکردنی زەناتەکان.
لە ساڵی ١١٥١ ئەمیری ئەلموەحیدەکان عەبدولموئمین کوڕی عەلی ئەلکومی توانی جەزائیر کۆنتڕۆڵ بکات دوای ئەوەی لە دەستی مورابیتەکانی دەرھێنا و دواتر وڵاتانی مەغریب و ئەندەلوسی لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا یەکخست.
لە سەدەی سێزدەھەمدا سوڵتانەکانی بەنی زەیان لە تلێمسێنەوە کۆنترۆڵی جەزائیریان کرد و وەک بەشێک لە سوڵتانییەتی تلێمسێن ناسرا.[1]
ناوی جەزائیر بە زمانی فینیقی ئیکۆسیم بووە، لە زمانی یۆنانییشدا ناوەکەی ئیکۆزیۆن بووە کە بە واتای بیست دێت و یەکەم کەس کە پێشنیاری ناوی ئیکۆسیمی کردووە لە جەزائیردا جۆن ھاردوین بووە.
ئەو ناوانەی پێشتر باسمان کرد تەنیا ئەو ناوانە نەبوون کە بە شاری جەزائیر دراوە، لە سەدەی سێیەمی پێش زایین پونیسییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون و ناویان لێنابوو «یکسۆم»، و پێیان وایە واتای ناوی یکسۆم دوورگەی کوندەپەپووە کە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی لاتینی.[1]
جەزائیری پایتەخت بەپێی ئامارەکان ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣،٣٣٥،٤١٨ ملیۆن کەسە، بەڵام کۆبوونەوەی شارەکان نزیکەی ٦.٧ ملیۆن کەسە.
ئەمەش بەپێی پۆلێنکردنی ١٠٠ گەورەترین شاری جیھان ھاتووە، سەبارەت بە ھۆکاری چڕی دانیشتوانی شاری جەزائیر، چونکە ناوەندێکی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتییە لەو وڵاتەدا.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.