جەلال پەرێشان
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەلال محەممەد عەبدوڵڵا ناسراو بە جەلال پەرێشان (لەدایکبووی ١٩٦٧ لە ھەولێر، عێراق)[1] کۆمێنتاری وەرزشی[2] و ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.[3][4]
جەلال پەرێشان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦–٥٧) |
نیشتەجێی | ھەرێمی کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان، کۆمێنتاری وەرزشی |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
جەلال لە ساڵی ١٩٦٧ لە کەندێناوەی شاری ھەولێر لەدایک بووە. بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزش و دیبلۆمی باڵای لە ژمێریاری بەدەست ھێناوە. لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی ھەڵدەبژێرێت،[5] دەبێتە ئەندامی پەرلەمان، لە هەڵبژاردنەکە زۆرترین دەنگی پارێزگای هەولێری بەدەست هێنا.[6] لەناو خەڵکدا بە جەلال پەرێشان ناسراوە پێش ئەوەی بەشداری لە سیاسەتدا بکات، کۆمێنتارێکی وەرزشی بوو، و بە یەکێک لە ناوە دیارەکانی ئەو پیشەیە دادەنرێت لە ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا ماوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەندام بووە.[7][8]
جەلال پەرێشان چەند جارێکیش کاری پێشکەشکاریی و هەروەها گۆرانیبێژی کردووە.[9]