جەیمز گاندۆڵفینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیمس جۆزێف گاندۆڵفینی جونیەر (١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١–١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣) ئەکتەرێکی ئەمریکی بوو کەوا بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی کارەکتەرە مافیا ئیتاڵیە ئەمەریکیەکەی زنجیرەکەی کەناڵی ئێچ بی ئۆ سۆپڕانۆکان، تۆنی سۆپڕانۆ ناسراوە. بۆ رۆڵی ناوبراو سێ خەڵاتی ئێمی، سێ خەڵاتی سکرین گیڵد و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی بردۆتەوە. رۆڵگێرانەکەی گاندۆلفینی وەک تۆنی سۆپڕانۆ بە یەکێک لە باشترین ڕۆڵگێرانەکانی مێژووی تەلەڤیزیۆن دادەنرێت لەنێو تەواوی ڕەخنەگران و بینەراندا.
جەیمس گاندۆڵفینی | |
---|---|
لەدایکبوون | جەیمس جۆزێف گاندۆڵفینی جونیەر (١٩٦١-0٩-١٨) ١٨ی ئەیلوولی ١٩٦١ وێستوود، نیوجێرزی، ئەمریکا |
مەرگ | ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣(٢٠١٣-٠٦-١٩) (٥١ ساڵ ژیاوە) |
خوێندنگە | زانکۆی ڕوتگێرز |
پیشە | ئەکتەر، بەرھەمھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨٠–٢٠١٣ |
ھاوسەر | مارسی وودارسکیi (ھاوسەرگیری ١٩٩٩؛ ٢٠٠٢) دێبۆرا لین (ھاوسەرگیری ٢٠٠٨) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ڕۆڵە دیارەکانی لە فیلم بریتین لە ڤیرجیل لە فیلمی True Romance (١٩٩٣)، عەریف بۆبی دۆرتی لە فیلمی Crimson Tide (١٩٩٥)، کۆلۆنێل وینتەر لە The Last Castle (٢٠٠١)، و پارێزگاری نیویۆڕک لە The Taking of Pelham 123 (٢٠٠٩). ڕۆڵەکانی تری بریتین لە ئەکتەر بیر لە فیلمی Get Shorty (١٩٩٥) و کارۆڵی تووڕە لە فیلمی Where the Wild Things Are (٢٠١٠). بۆ رۆڵی ئالبێرت لە فیلمی Enough Said (٢٠١٣) گاندۆڵفینی ستایشێکی زۆر کرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و چەندین خەڵاتی بردەوە. دوایین رۆڵی وەک ئەکتەر لە فیلمی The Drop بوو لە پاڵ ئەکتەر تۆم ھاڕدی، کە فیلمەکە دوای مردنی بڵاوکرایەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٧دا، گاندۆڵفینی ھەڵسا بە بەرھەمھێنانی دۆکیومێنتاریەک لەژێر ناوی Alive Day Memories: Home from Iraq، کە تێیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەربازە دێرینەکانی جەنگی عێراقدا دەکرد و دۆکیومێنتاریەکی تریش لەژێر ناوی Wartorn کە ئەمەیان تایبەت بوو بە باسکردنی کاریگەریە نەرێنیەکانی جەنگ لەسەر کۆمەڵگای ئەمریکی.