حوسەین عەونی دانیاڵ ئەکتەرێکی تورکییە، لە ١٢-٤-١٩٦٢ لە شاری ترابزۆن لە وڵاتی تورکیا لە دایک بووە، ھەر لەسەرەتای تەمەنییەوە خولیای ئەوەی ھەبووە ببێتە پارێزەر، بەڵام بەھۆی باری ئابورییەوە لەگەڵ باوکیدا سەفەر دەکەن بۆ ئەنقەرە، لە ساڵی ١٩٨٠ دەچێتە بەشی شانۆی زانکۆی لەندەنی زانکۆی ٩ی ئەیلوول. لە چەند شانۆییەکی زانکۆکەدا بەشداری دەکات. لە ساڵی ١٩٨٥ بڕوانامەی بەشی شانۆ وەردەگرێت و زانکۆ بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات.. پاشان لە یەکێک لە شانۆکانی شاری ئەنقەرە شانۆییەک نمایش دەکات. ھەرچەندە لە ژیانیدا کەسێکی توڕەیە ھەر لەبەر ئەمەشە کە لە زۆربەی ئەو بەرھەمانەی بەشداری دەکات، رۆڵێکی توڕەی دەدەنێ، لە ساڵی ٢٠٠١ دا خەڵاتی باشترین ئەکتەر وەردەگرێت. لەساڵی ٢٠٠٩ کاندید دەکرێتەوە بۆ باشترین رۆڵ لە فیلمی «ئازارەکانی پاییز» کە بە ڕۆڵی «کەنعان» بەشداریکردووە. ھەروەھا بەھۆی زنجیرەی (دۆڵی گورگەکان) کە بەرۆڵی یەڵچین بۆلۆت بەشداری کردووە، ناوبانگی زۆرتری پەیدا کردوو خۆشەویستیی لەلای خەڵک زۆر کرد. وە لەھەمان کاتدا بەھۆی زنجیرەی دوورکەوتنەوە لەعەشق کە بەڕۆڵی نزار عەزیز ئۆغڵو بەشداری کردووە، زیاتر لە لای خەڵک ناسێنرا. ئەم ئەکتەرە تا ئێستا ٥ ژنی ھێناوە، کەمترین ماوەی ژنھێنانی ٦ مانگ بووە، لە کۆتا خێزانیشی کچێکی ھەیە بەناوی ئەلیف. نازناوی دانیاڵێشی لە باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ جارێکی تر ھاوسەرگیری لەگەڵ (ئۆزگین (دا کردووەو کچیکی لێ ھەیە بە ناوی (دەنیز).

زانیاریی خێرا حوسەین عەونی دانیاڵ, لەدایکبوون ...
حوسەین عەونی دانیاڵ

لەدایکبوون١٢ی نیسانی ١٩٦٢
نیشتەجێیئیستەنبوڵ
نەتەوەتورک
پەروەردەبەشی شانۆ
پیشەئەکتەر
ھاوسەرئۆزگێن
مناڵ(ەکان)ئەلیف، دەنیز
دایخە

بەشدارییەکا‌ن (شانۆگەری)

  • خۆشەویستی تەماویی - ٢٠١١
  • دڵسۆزی
  • خۆشەویستانم
  • غیتۆ
  • جیھانێکی شێت
  • کادینجیکلار
  • چەنگی کوێڕانە
  • دڵم دەربکە
  • نوسینگەی دەباشیر
  • ئە زیز نامە
  • کەلەپچە ٢٠٢٢

بەشدارییەکا‌ن (فیلم و زنجیرە دراما)

  • شازادە ٢٠٢٣
  • سڵاو بارش ٢٠٢٢
  • یاسادانان ٢٠٢١
  • بۆرو ٢٠١٨
  • دەستم بەرمەدە ٢٠١٨
  • کەسایەتی ٢٠١٨
  • مرواری ڕەش ٢٠١٧
  • تۆ نیشتمانی منیت ٢٠١٧
  • دڵی ئازا - ٢٠١٦
  • خۆشەویستی تاڵ- فەرمان - ٢٠١٥
  • دەلیباڵ- موختار - ٢٠١٥
  • دوانامە- جەوەت پاشا - ٢٠١٤
  • دوارۆژی گوڵەکان- یامور - ٢٠١٤
  • دەست خۆش- موختار - ٢٠١٤
  • لاپەڕە کۆنەکان- ٢٠١٣
  • کچە زەنگین و کورە ھەژار- ٢٠١٢
  • بێ ئازار- موحتەرەم - ٢٠١٢
  • ئەو کاتەی تێپەڕی- کەنعان - ٢٠١١
  • درەختی چنار- ئوور- ٢٠١١
  • خۆشەویستی حەزی لە رێکەوتە - عومەر - ٢٠١١
  • کچەکەم لە کوێیە؟ زافەر دەمیرای - ٢٠١٠
  • پێنج منارەکەی نیویۆرک-پۆلیس-مەحمود - ٢٠١٠
  • لێکدانەوە - تەیفون یەڵماز - ٢٠٠٩
  • ئازارەکانی پاییز - کەنعان - ٢٠٠٨
  • بابوجی شە یتان - فاروق- ٢٠٠٨
  • فریشتەی سپی - سەلیم - ٢٠٠٧
  • چینییەکان ھاتن - خەیری - ٢٠٠٦
  • دۆڵی گورگەکان - یەڵجین بۆلوت - ٢٠٠٧
  • لەبیرتبێت ئازیز - عەدنان مەندەرەس - ٢٠٠٦
  • گەردەلول - بەسیم - ٢٠٠٦
  • دوورکەوتنەوە لە عەشق - نزار عەزیز ئۆغڵوو - ٢٠٠٥
  • تەختەی تەواو - شاھین - ٢٠٠٤
  • دزینی لاشە - ٢٠٠٤
  • خوشکەکەم زۆر پرسیار دەکات - ئازمی - ٢٠٠٤
  • خێو-یاڵچین - ٢٠٠٤
  • ھێخەی سور - کەنعان - ٢٠٠٤
  • چیرۆکی خۆشەویستی - ٢٠٠٤
  • رۆکسێلێنا - ئەحمەد پاشا - ٢٠٠٣
  • برینی فیشەک - بینباشی کەنعان - ٢٠٠٣
  • ئەو گۆرانییەی وتت - ٢٠٠٣
  • بەندکراوێک لە شاری خەڵکدا - رامز - ٢٠٠٣
  • جزمەی پەمەیی - نیازی - ٢٠٠٢
  • خانمانی فورھوندە - ١٩٩٣

بەستەرە دەرەکییەکان

ماڵپەڕی فەرمی[بەستەری مردوو]

ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.