حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
حیزبێکی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی ئێران (١٩٦٩) / From Wikipedia, the free encyclopedia
لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، یان کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لێت تێک نەچێت.
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران[1] (بە فارسی: حزب کومله کردستان ایران، بە ئینگلیزی: Komala Party of Iranian Kurdistan، بە کوردیی باکووری: Partiya Komeleya Kurdistana Îranê) حزبێکی سیاسیی سۆسیال دێموکڕاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دمەزراوەتەوە. سکرتێری گشتیی حیزبەکە لە کاتی دامەزران ھەتا ئێستاکە عەبدوڵڵا موھتەدییە. کۆمەڵە بۆ ئێرانێکی فێدڕاڵ[2][3][4][5] و حکومەتێکی سکۆلار[6] لە ژێر بنەمای دێموکڕاسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی خەبات دەکات. کۆمەڵە لە بەرەی سۆسیال دیموکڕاتەکاندایە[7] و ئەندامی ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی و ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازانە.
زانیاریی خێرا
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران | |
سەرکردە | عەبدوڵڵا موھتەدی |
دامەزران | ٢٠٠٠ |
پێگەی سەرەکی | چەپ |
ھەواڵنامە | ئاسۆی ڕۆژھەڵات |
لقی لاوان | کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات |
لقی ژنان | کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژھەڵات |
ئامانج | مافی دادپەروەری |
ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایدۆلۆجیا | سۆسیال دێموکڕاتی کوردایەتی |
کردەوە سەرەکییەکان | خەباتی سیاسی و نیزامی بۆ بەدەست ھێنانی مافەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کۆردستان |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | سۆسیال دێمۆکڕات؛ ھاوپەیمانی پیشڕەو؛ نەتەوە بێدەوڵەتەکان |
دروشم | فێدڕالسیم، سکولاریسم، دێموکڕاسی و مافی دادپەروەری |
رەنگی فەرمی | سوور |
ماڵپەڕ | komala.org |
دایخە
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران دژی بەکار ھێنانی منداڵان بۆ شەڕ و دژی مینی دژە نەفەر[8] و پاڕاستی مافی ڕەگەزی سێھەم گرێبەستی لە گەڵ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ژێنێڤ کاڵ واژۆ کردوە.[9]