حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب
From Wikipedia, the free encyclopedia
حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب لە دایکبووی ساڵی ٥٦٨ز مەککەیە. لە ساڵی ٦٢٥ز لە جەنگی ئوحود لە نزیک شاری مەدینە شەھید کرا بە دەستی وەحشی کە کۆیلەی ئەبووسۆفیانی کوڕی حەرب بوو. حەمزە مامی پێغەمبەری ئیسلام محەممەدە پێغەمبەر نازناوی «شێری خودا»ی پێدابوو.[1]
حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب | |
---|---|
Hamza ibn Abdul-Muttalib Grave at Uhud.jpg | |
لە دایکبوون | ٥٦٨ز |
شوێنی لە دایکبوون | مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
وەفات | ٦٢٥ز |
شوێنی وەفات | مەدینە، عەرەبستانی سعوودی |
باوک | عەبدولموتەڵیب |
ئایین | ئیسلام |
جارێکیان حەمزە لە بیابان بوو کاتێک گەڕایەوە بیستی کە ئەبوو جەھل لە برازاکەی داوە واتا پێغەمبەری خودا حەمزەش زۆر توڕە بوو چوو بۆ لای ئەبوو جەھل کە لەگەڵ چەند کەسێکی ناوداری مەککەدا دانیشتبوو بە تیروکەوانەکەی کەوتە لێدانی دەبوو جەھل پێی فەرموو کە ئەو لەسەر ئایینی محەممەدە.[2]
حەمزە لە زۆرانبازیدا زۆر بە توانا بووە ھەروەھا ڕاوی شێری کردووە و کەسێکی زۆر بە توانا بووە لە بواری تیرھاوێشتن و شمشێربازی. حەمزە بەشداری جەنگی بەدری کرد کە موسڵمانان توانیان سەرکەوتن بەدەست بھێنن بە سەر کافرەکانی مەککەدا.[3]
لە ڕێکەوتی ١٩ ئازاری ٦٢٥ لە جەنگی ئوحوددا حەمزە بە دوو شمشێر شەڕی دەکرد و ھاواری دەکرد من شێری خودام. وەحشی کە خەڵکی حەبەشە بوو لە نزیک شەڕەکە بوو و خاوەنەکەی پەیمانی پێدابوو کە ئازادی بکات لە بەرامبەر کوشتنی حەمزە. وەحشی ڕمێکی پێبوو ھاویشتی و بەر سکی حەمزە کەوت و شەھیدی کرد. وەحشی دوای شەھیدکردنی حەمزە جەنگەکەی بەجێ ھێشت. خالید کوڕی وەلید کە لە بەرەی کافرەکانی مەککە بوو توانی ھێرشێکی گەورە بکاتە سەر موسڵمانان لە دواوەوە کە بوو بەھۆی شکانی موسڵمانان لەو جەنگەدا ھەروەھا پێغەمبەری خودا بریندارکرا. پێغەمبەری خودا بە شەھیدبوونی حەمزە زۆر دڵگران بوو و نازناوی «سەرکردەی شەھیدەکان»ی پێدا.[4][5]