حەوای میتۆکۆندریایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ژێنێتیکی مرۆڤیدا، حەوای میتۆکۆندێریایی به نوێترین پێشینەی هاوبەشی هەموو مرۆڤەکان ئەوڕۆیی لە لای دایکەوە دەوترێ. دی ئێن ئێی میتۆکۆندێری که هەمیشه لە دایکەوە بۆ مناڵ دەگوازرێتەوە، لە هەموو مرۆڤەکانی ئەورۆ دا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە حەوای میتۆکۆندێریایەوە جێ ماوە.
حەوای میتۆکۆندێریایی هاوتای مێی ئادەمی ڕەنگین گیانی Y کە نوێترین پێشینەی هاوبەش لە لای باوکەوەیه , بەڵام کاتی ژیانی ئەو دووانه هەزاران ساڵ جیاوازی نێوانی هەیە. زۆر جار هەژمار دەکرێت که حەوای میتۆکۆندێریایی بەینی ۲۰۰۰۰۰ سال پێش [1] و به ئەگەری زۆر لە لە رۆژهەڵاتی ئەفریقیا [2] ژیاوه.ئەوە هەمان ئەو کاتەیه کە مرۆڤی جۆری هۆمۆ سەیپیێنس سەیپیێنس (مرۆڤی زانای زانا یا مرۆڤی ئەورۆیی) خەریکی جیا بوونەوەی لە جۆرەکانی تری مرۆڤی بوه.
حەوای میتۆکۆندێریایی زۆر زووتر لە کاتی کۆچ لە ئەفریقیا که هزر دەکرێ بەینی ۴۵،۰۰۰ تا ۹۵،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ڕووی دابێ ، ژیاوه.[3] دیار کردنی کاتی ژیانی 'حەوا' وەشاندنێکی گەورە بوو بۆ ئەو بۆچوونەی کە دەی وت پێشێنیەکانی مرۆڤی ئەورۆیی کە جۆرێکی کۆن تر لە مرۆڤی مۆدێرن بوون، ملیۆنەها ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقیا کۆچیان کردوە، و لە شوێنە جیا جیاکان بوون بە ڕەچەڵەکەکانی هەنووکەیی مرۆڤ. ئەو بەراورده کاتێ لە گەڵ بۆ چوونی پێچەوانه یەک دەگرێ کە دەڵێ مرۆڤی مۆدێرن تا ڕادەیەک زووتر لە ئەفریقیا سەرچاوەی گرتوه ولەوێ بڵاو بۆتەوەو جێگرەوەی کەمەڵانیمرۆڤی "کۆن" وەکوو نیاندەرتاڵەکان . بۆچوونی دووهەم لە ئێستادا بۆچوونی زاڵه.