From Wikipedia, the free encyclopedia
خزمەتگوزاریی کورتەنامە (بە ئینگلیزی: Short Message Service) بریتییە لە کردەی ئامادەکردن و ناردنی پەیامی ئەلیکترۆنی، کە بە شێوەیەکی گشتی لە پیتی ئەلفوبێ و ژمارەیی پێکدێت لە نێوان دوو یان زیاتر بەکارھێنەری ئامێری مۆبایل، کۆمپیوتەر-لاپتۆپ، یان جۆرێکی تری کۆمپیوتەری گونجاو. لەوانەیە نامەی کورت لە ڕێگەی تۆڕی بورجەکانەوە بنێردرێت، یان دەتوانرێت لە ڕێگەی مانگی دەستکرد یان ھێڵی ئینتەرنێت بنێردرێت. ئەم زاراوەیە لە سەرەتادا ئاماژەیە بۆ ئەو نامانەی کە بە بەکارھێنانی ڕاژەی کورتە پەیام (SMS) دەنێردرێت. گەشەی کردووە لە دەرەوەی دەقی ئەلفوبێی ژمارەیی بۆ ئەوەی پەیامەکانی مالتیمیدیای لەخۆبگرێت بە بەکارھێنانی خزمەتگوزاری نامە ناردنی مالتیمیدیا (MMS) کە وێنەی دیجیتاڵی و ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی دەنگی لەخۆدەگرێت، ھەروەھا ئایدیۆگرامەکانی ناسراو بە ئیمۆجی (ڕوخساری دڵخۆش، ڕوخساری خەمناک و ئایکۆنەکانی تر)، و بەرنامەکانی نامەنووسی خێرا (بەزۆری ئەم زاراوەیە کاتێک لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان بەکاردەھێنرێت). نامەی کورت بۆ مەبەستی کەسی و خێزانی و بازرگانی و کۆمەڵایەتی بەکاردەھێنرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.