From Wikipedia, the free encyclopedia
پرۆگرامی فێرکردنی مۆنتیسۆری، کە دکتۆر ماریا مۆنتیسۆری دایمەزراندووە، پەیڕەوێکی فێرکاریە و تیشک دەخاتە سەر مناڵ، لەسەر تێبینییە زانستیەکان بۆ مناڵان بەندە، لە ساتەوەختی لەدایک بوونیانەوە تاکوو تەمەنی پێگەیشتن. ڕێبازی د. مۆنتیسۆری لەچەندین شوێنی جیھان بۆ ماوەی زیاتر لە سەد ساڵ کاری پێ کراوە.
ڕێبازی مۆنتیسۆری وا دەڕوانێتە مناڵ کە بەشێوەیەکی سروشتی کەسێکی تینووە بۆفێربوون و زانیاری، لەژینگەیەکی فێرکاری و بەووردی ئامادەکراو دا دەتوانێ دەست بەفێربوون و وەرگرتنی زانیاری بکات. ئەو ڕێبازە ھەوڵ دەدات گەشە بەمناڵ بدات لەسەرجەم بوارەکانی لاشەیی وکۆمەڵایەتی و سۆزداری و زانست و زانیاری.
سەرەڕای ھەبوونی کۆمەڵێک لە کاروچالاکی لەژێر ناوی مۆنتیسۆری، بەڵام کۆمەڵەی Montessori Internationale (AMI)، و کۆمەڵەی مۆنتیسۆری ئەمریکی (AMS) ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ڕەگەزانە گرنگن.
قۆناغ و وەرزە تێکەڵەکانی تەمەنی مناڵ بە وەرزی خوێندن دادەنرێت بۆ ئەومناڵانەی کە تەمەنیان لەنێوان ٢ بۆ ٣ بۆ ٦ ساڵان دایە، کە زۆرترین وەرزی بڵاو و باوی خوێندنن. ھەروەھا ئەوانەش کە تەمەنیان لەنێوان ٢ و ٣ و ٦ و ٩ و ١٢ و ١٢–١٥ و ١٥–١٨ دان. ھەڵبژاردنی قوتابی بۆ چالاکیەکانی لە دوو توێی چوارچێوەیەکی دیاریکراو لەھەڵبژاردەکان. بەبێ پچڕاندنی ھیچ بەشێک لەکاتەکانی کارکردن، لە ڕووی خەیاڵییەوە سێ کاتژمێرە.
نمونەیەکی بنیاتنان (دۆزینەوە)، کە قوتابیان فێری چەمک و واتاکان دەبن لەمیانەی کارکردنیان لەگەڵ کەلوپەل و بابەتەکان لەبری فێرکردن وپێدانی ڕاستەوخۆی زانیاری. ئەو کەلوپەل و بابەتە فێرکاریە تایبەتیانەی کە مۆنتیسۆری و ھاوکارەکانی گەشەیان پێداون، بەزۆری لە شتی سروشتی وەکو تەختە دروست دەکرێن لەبری پلاستیک. ژینگەیەک کە زۆر بەووردی ئامادەکراوە، کەلوپەلەکانیش بەپێی بواری بابەتەکە ڕێک دەخرێن و بەشێوەو قەبارەی گونجاو دەخرێنە بەردەستی مناڵان.
مامۆستای مۆنتیسۆری ڕاھێنراوو فێرکراوە بەدوای مناڵەکە دەکەوێت، و شارەزایی تەواوی ھەیە لە چاودێری وبەدوادا چوونی تایبەتمەندی و حەزو ئارەزوەکان و بەھرە و تواناکان و لێھاتویی سروشتی تاکی مناڵ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خوێندنی مۆنتیسۆری تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.