خۆرئاوابوون لە مۆنتماجۆر
نیگارێکی ھونەرمەند ڤینسێنت ڤان گۆخ لە ساڵی ١٨٨٨ / From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆرئاوابوون لە مۆنتماجۆر (بە ئینگلیزی: Sunset at Montmajour) نیگارێکی ڕۆنی ھونەرمەندی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخە کە لە ساڵی ١٨٨٨ کێشراوە،[1] [2] نیگارەکە دار و درەخت و ئاسمانی دەوروبەری شاری ئارلێس لە باشووری فەڕەنسا نیشان دەدات، نیگارەکە لەلایەن خاوەنەکەیەوە بۆ مۆزەخانەی ڤان گۆخ لە ئەمستردام لە ساڵی ١٩٩١ خرایەڕوو، بەڵام مۆزەخانەکە بە یەکێک لە کارەکانی ئەو کاتەی ڤان گۆخیان نەدەزانی. نیگارەکە لەلایەن کۆکەرەوەیەکی تابلۆی نەزانەوە لە ساڵی ١٩٠٨ کڕدرا و لە ژێرزەمینەکەیدا داینا، چونکە بڕوای وابوو کە نیگارەکە ساختەیە، لە نامەیەکدا کە ڤان گۆخ لە ٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٨ نووسیوویەتی باسی نیگارەکە کراوە، لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا مۆزەخانەی ڤان گۆخ ڕای گەیاند کە پشکنینێکی گشتی بۆ نیگارەکە دەکات و پشتڕاستکرایەوە کە نیگارەکە لەلایەن ڤان گۆخەوە کێشراوە.[1] [3]
خۆرئاوابوون لە مۆنتماجۆر | |
---|---|
دامەزران | ٣٠ی حوزەیرانی ١٨٨٨ |
وڵات | ھۆلەند |
جێ | نەرویژ |
خاوەن | نرخی نەزانراو |
چەشن | وێنەکێشانی سروشت |
ئافرێنەر | ڤینسێنت ڤان گۆخ |
کۆدی خشتە | بێ نرخ، بێ نرخ |
ماددەی بەکارھاتوو | بۆیەی ڕۆنی، canvas |
Depicts | خۆراوابوون، garrigue |
Collection | نرخی نەزانراو |
Location of creation | ئارل |
بەستەری وەسفکراو | http://www.vggallery.com/painting/pb_0003.htm، https://www.theguardian.com/artanddesign/2013/sep/09/van-gogh-painting-discovered |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی |