خۆپۆرترەیت
From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆپۆرترەیت (بە ئینگلیزی: Sel-portrait) پۆرترەیتێکە کە وێنەکێش لە دەموچاوی خۆی دەکێشێت. خۆپۆرترەیت ھەروەھا دەتوانێت پەیکەر یا وێنەی ھەڵگیراو بە کامێرا بێت. زۆرێک لە وێنەکێشە و ھونەرمەندە بەناوبانگەکان، وەک ڕامبرانت، ڤێلاسکێس و ڤینسێنت ڤان گۆخ،[1] خۆپۆرترەیتیان ھەیە. بڕێک کەس وەک فریدا کالۆ تەنانەت بە خۆپۆرترەیتەکانییەوە بەناوبانگن. ئەم دیاردەیە بەر لە ڕینێسانس زۆر دەگمەن بوو لەناو ھونەرمەندەکاندا، بەڵام لە سەدەی ١٥ی زایینییەوە باو بووە. ھونەرمەندەکان بڕێک جار کەڵکیان لە ئاوێنە وەردەگرت بۆ کێشانی خۆپۆرترەیت، وەک تابلۆی خانمە خزمەتکارەکانی دیێگۆ ڤێلاسکێس.[2]