خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ (بە عەرەبی جائزة الملک فیصل العالمیة) خەڵاتێکی جیھانییە دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری لە ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ١٩٧٧ی زاینی دایھێنا. ناونراوە بەناوی مەلیک فەیسەڵ عەبدولعزیز ئال سعود. دەبخشرێتە زانایانی بواری ئیسلام - خوێندنی ئیسلامی - ئەدەبی عەرەبی - پژیشکی و زانست.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ئەمیر خالد فەیسەڵ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری ڕاگەیاند: ئەنجومەنی دامەزراوە بریاریدا بە دروستکردنی خەڵاتێکی جیھانی بەناوی مەلیک فەیسەڵ لەبواری ئیسلام و خویندنی ئیسلامی و ئەدەب و خوێندنی زمانی.
لە ساڵی ١٣٩٩ی کۆچی، ١٩٧٩ی زاینی یەکەمین خەڵات دابەشکرا، لە ١٤٠٢ی کۆچی، ١٩٨١ی زاینی بواری پزیشکی زیادکراو و بواری زانست لە ١٤٠٣ی کۆچی زیاد کرا.