داخرانی نۆکەندی سوێس ٢٠٢١
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ٢٣ ئازاری ٢٠٢١ بەھۆی گیرخواردنی کەشتی بارھەڵگری (ئێڤەرگیڤن) نۆکەندی سوێز لە وڵاتی میسر بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە ڕووی ھاتووچۆی بازرگانی داخرا. خۆڵبارین و خراپی کەش و ھەوا وای کرد کەشتییەکە لە ڕێرەوی خۆی لا بدات و ئاڕاستەکەی بسوڕێتەوە و لە قوڕ و لمی نۆکەندەکە گیر بخوات ، لە ئەنجامی ئەمەدا ڕێگای ھاتووچۆی کەشتییەکانی جیھان کە بەم ڕێرەوە دەستکردە بگیرێت و لە چاوەڕوانی کردنەوەی ڕێگاکە لە ئاوەکاندا بمێننەوە.[2] کەشتییەکە پانایییەکەی ٤٠٠ مەترە، بە قەبارە زۆر گەورەیە و ھەڵگری ١٨ هەزار کۆنتێنە بۆ، کار بۆ کۆمپانیای شۆی کیسێن کەی ژاپۆنی دەکات.[3] داخرانی نۆکەندی سوێز کاریگەری کردە سەر بازرگانی جیھانی و نرخی نەوتـی بە ڕێژەی ٣٪ زیاد کردبوو و زیانی مـاددی لە داخرانی ئەم نۆکەندە لە ھەر ٢٤ کاتژمێرێک سەدان ملیۆن دۆلار بووە[4]
زانیاریی خێرا ڕێکەوت, کات ...
ڕێکەوت | ٢٣-٢٩ ئازاری ٢٠٢١ |
---|---|
کات | ٠٧:٤٠ بە کاتی میسر (٠٥:٤٠ کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو) |
خایاندن | ٦ ڕۆژ و ١٢٤ کاتژمێر |
ناوچە | نۆکەندی سوێز، میسر |
ئاراستەکان | 30.0175°N 32.5800°E / 30.0175; 32.5800[1] |
جۆر | بە ئەردانی کەشتی |
ھۆکار | خراپی باری کەش و ھەوا |
دایخە