دادگای چاودێریی ھەواڵگریی دەرەکیی ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
دادگای چاودێریی ھەواڵگریی دەرەکیی ئەمریکا (FISC) (بە ئینگلیزی: United States Foreign Intelligence Surveillance Court) دادگایەکی فیدڕاڵی تایبەتمەندە کە بەپێی یاسای چاودێریی ھەواڵگریی دەرەکی (FISA) لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی دادگای فیسا سەرپەرشتیکردنی داواکارییەکانی فەرمانی چاودێریکردنە لە دژی سیخووڕە دەرەکییەکان و تیرۆریستان لە ناوخۆی ئەمریکا لەلایەن دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و ھەواڵگری فیدراڵی. دادگای فیسا بە نھێنی کاردەکات و دانوستانەکانی پۆلێن دەکرێن. دادگا پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی چاودێری ئەلیکترۆنی، گەڕانی فیزیکی و جۆرەکانی تری کردەوەی لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی دەکات و پەسەندی دەکات یان ڕەتیدەکاتەوە. ئەم دادگایە لە دادوەرە فیدراڵییەکان پێکھاتووە و لەلایەن سەرۆکی دادوەری دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەستنیشان دەکرێن.[1]
دادگای چاودێریی ھەواڵگریی دەرەکیی ئەمریکا | |
---|---|
دامەزران | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ |
کورتەناو | F.I.S.C. |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
شوێنی بارەگاکان | E. Barrett Prettyman United States Courthouse |
Foundational text | Foreign Intelligence Surveillance Act |
وێبگە | https://www.fisc.uscourts.gov/ |