![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3b/Dharmendra.jpg/640px-Dharmendra.jpg&w=640&q=50)
دارمەندرا
ئەکتەری هیندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دارمەندرا ناوی تەواوی دارام سینگ دیۆل لەدایکبووی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥[3] ئەکتەر و بەرهەمهێنەری بەناوبانگی فیلمی هیندییە هاوکات سیاسییەکی هیندستانە، لەساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ بەرزڕاگرتنی خزمەتەکانی هونەرمەندانی وەرگرت کە خەڵاتێکە بۆ بەرزڕاگرتنی بەشدارییەکانی ئەو بوو لە سینەمای هیندستان.[4] دارمەندرا لەساڵی ١٩٦٠ یەکەم فیلمی بەناوی (Dil Bhi Tera Hum Bhi Tere) بەشداریکرد بەڕۆڵی (Ashok) بەڵام ناوبانگی ئەو بەهۆی فیلمی شوعلە (Sholay)[5] بوو لەساڵی ١٩٧٥ کە لەگەڵ ئەمیتاب باچان ڕۆڵی سەرەکییان بینی [6]، بەهۆی ئەو فیلمەوە ناوبانگی دارمەندرا بەڕووی جیهان کرایەوە وە بەهۆی فیلمە ئەکشنەکانییەوە ناوبانگی پاشای ئەکشن نیان پێبەخشیوە[7] جگە لە فیلمە ئەکشنەکان فیلمی خۆشەویستیشی هەیە بەتایبەت لەساڵانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٧. لەساڵی ١٩٧٩ دەبێتە موسڵمان[8] وە بەهۆی فیلمی شوعلەوە کەلەساڵی ١٩٧٥ دەریکرد لەگەڵ هیما مالینی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیان درووستبوو و ئەمەش وایکرد کە بەیەکەوە ژیانی هاوسەری پێکبهێن[9] ئەمەش دوای موسڵمانبوونی بوو بەڵام بەشێوازی هیندوو مارەیکرد وە ئەو کارانەی دامەندرا بووە هۆی ناڕەزایی خەڵکی لێێ بەتایبەت لەهێنانی ژنی دووەم و لەپاش موسڵمانبوونی.دارمەندرا دووژنی هەیە بەناوەکانی پارکەش کاور و هیما مالینی و خاوەنی شەش منداڵە و کە لەناو منداڵەکانیدا بۆببی دیۆل و سەنی دیۆل وەک ئەکتەرێکی ناسراو هەڵکەوتوون.[10] دارمەندرا لەساڵی ٢٠٠٤ بووە یەکێ لە چالاکوانە سیاسییەکانی هیند و لەو ساڵە بووە ئەندام پەرلەمانی هیندستان.
![]() دارمەندرا | |
لەدایکبوون | دارام سینگ دیۆل (١٩٣٥-١٢-٠٨) ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥ (تەمەن ٨٨ ساڵ) خانا ، هەرێمی پەنجاب لە هیندستانی بەریتانیا (ئەمڕۆ:پەنجاب - هیندستان) |
نیشتەجێی | Sahnewal, Ludhiana, Punjab, India |
پیشە | ئەکتەر ، بەرهەمهێنەری فیلم ، سیاسیی |
ئایین | ئیسلام[1][2] |
ھاوسەر | پارکەش کاور (١٩٥٤ تاکوو ئێستا - ٤ منداڵ) هیما مالینی (١٩٨٠ تاکوو ئێستا - ٢ منداڵ) |
مناڵ(ەکان) | Sunny Deol (Ajay Singh Deol) Bobby Deol (Vijay Singh Deol) Vijayta Deol Ajeeta Deol Esha Deol Ahana Deol |