داگیرکاریی عێراق بۆ سەر کووەیت
لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کوێت لە ٢ی ئابی ١٩٩٠ / From Wikipedia, the free encyclopedia
لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کووەیت، ھێرشێکە کە لەلایەن سوپای عێراقەوە بۆسەر کووەیت لە ڕۆژی ٢ی ئابی ١٩٩٠ دەستیپێکرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە دوو ڕۆژی خایاند و بە دەستبەسەرداگرتنی ھەموو زەوییەکانی کووەیت لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە لە ٤ی ئاب کۆتایی ھات، پاشان دەسەڵاتێکی ساختەی بە سەرۆکایەتی عەقید عەلا حسێن لە ماوەی ٤–٨ی ئابدا لەژێر ناوی کۆماری کوێت پێکھات پاشان لە ٩ی ئابی ١٩٩٠ حکوومەتی عێراق لکاندنی کووەیت بە عێراق و ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم باڵیۆزخانە نێودەوڵەتییەکانی لە کووەیت ڕاگەیاند. سەبارەت بە تائف لە شانشینی سعوودیە، حکوومەتی کوێت لە دەربەدەریدا پێکھێنرا، کە میری کووەیت شێخ جابر ئەحمەد سەباح شازادەی جێنشین، و شێخ سەعد عەبدوڵڵا سەباح، و چەندین وەزیر و ئەندامانی سوپای کووەیت ئامادە بوون. داگیرکردنی کووەیت لەلایەن عێراقەوە بۆ ماوەی ٧ مانگ بەردەوام بوو و داگیرکارییەکە بە ئازادکردنی کووەیت لە ٢٦ ی شوباتی ١٩٩١ کۆتایی ھات، دوای جەنگی دووەمی کەنداو.[17]
لەشکرکێشی عێراق بۆسەر کوێت | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە جەنگی کەنداو | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
عێراق | کووەیت | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
سەددام حوسێن | جابر ئەحمەد جابر سەبباح | ||||||||
ھێز | |||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
(Unconfirmed Kuwaiti claims)
(بانگەشەی پشتڕاستنەکراوەی کوەیتی) |
|