داگ ھاممەرشوێلد
From Wikipedia, the free encyclopedia
داگ ھاممەرشوێلد (بە سوێدی: Dag Hammarskjöld، ١٩٠٥–١٩٦١) دیپلۆماتی سویدی لە ساڵی ١٩٥٣وە ھەتا ڕۆژی مردنی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ساڵی ٤٥-١٩٣٦ پێگەی یاریدەری وەزیر Secretary of State پی درا لە وەزارەتی دارایی و ساڵی ١٩٤٦ چووە وەزارەتی ھەندەران. ساڵانی ٤٨-١٩٤٧ نوێنەری سوید بوو لە گفتوگۆی[1] OEEC دا و ساڵانی ٥١-١٩٤٩ یاریدەری وەزیر بوو لە وەزارەتی ھەندەران. ھاممەرشوێلد ساڵانی ٥٣-١٩٥١ بووە وەزیری ڕاوێژکار (وەزیری بێ وەزارەت).
داگ ھاممەرشوێلد | |
---|---|
Dag Hammarskjöld | |
لەدایکبوون | ٢٩ی تەممووزی ١٩٠٥ Jönköping |
مەرگ | ١٨ی ئەیلوولی ١٩٦١ (٥٦ ساڵ ژیاوە) Ndola (Federation of Rhodesia and Nyasaland) |
گۆڕ | Uppsala Old Cemetery |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، ئابووریناس، شاعیر، نووسەر، فەیلەسووف |
شوێنکار |
|
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
باوان | |
خێزان | Åke Hammarskjöld، Bo Hammarskjöld، Sten Hammarskjöld |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://www.daghammarskjold.se |
واژوو | |
پلە | سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (١٩٥٣–١٩٦١)، secretary of state (١٩٣٦–١٩٤٥)، Minister of Foreign Trade (١٩٥١–١٩٥٣)، seat 17 of the Swedish Academy (١٩٥٤–١٩٦١) |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (شوبات ٢٠٢٠) |
لە ساڵی ١٩٥٣ وە و پاش ماوەیەک بەرھەڵستی لە لایەن سۆڤیەتەوە، ھاممەرشوێلد بە سکرتێری گشتیی UN ھاتە ھەڵبژاردن. لە ساڵی ١٩٥٤ ەوە بووە ئەندامی ئەکادێمیی سویدی[2](Swedish Academy (Svenska Akademien. ھممارشوێلد وەک سەکرتێری گشتیی UN خزمەتی جێگرتووی کرد و سالارییەکی تەواو نوێی بەم پێگەیە بەخشی. ھەر بۆ نموونە لە تەنگژەی سوێسدا، ساڵی ١٩٥٦ ھەڵوێستی ھاممەرشوێلد بووە ھۆی ساز کردنی ھێزێکی ئاشتیپارێزی UN بۆ ئەو ناوچەیە و پاشان بووە دەستاوێژێکی کاریگەر بۆ نێوبژی لە ناکۆکیی چەکدارانەدا.