دووربینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
دوربینی (بە ئینگلیزی: hyperopia)، حاڵەتێکی چاوە کە تێیدا تیشکەکانی ڕووناکی لە پشت شەبەکەی چاو کۆدەبنەوە لەجیاتی بکەونە سەر شەبەکەی چاو (تۆڕەی چاو). لە ئەنجامی ئەمەشدا شتی نزیک تەلخ یاخود لێڵ دەردەکەوی، لەکاتێکدا شتە دورەکان لەوانەیە ئاسایی دەربکەون. لەوانیە حاڵەتەکە خراپتر بکات، ئەوکات لەوانەیە شتەکان لە ھەموو دووریەکان تەلخ یاخود لێڵ دەربکەون. نیشانەکانی دیکە لەوانەیە ببێتە ھۆی سەر ئێشە و ماندو کردنی چاو. لەوانەیە لە لای ھەندێک لە خەڵک ببێتە ھۆی باش ئیش نەکردنی خۆگونجاندنی بینین acc، یاخود باش ئیش نەکرنی binocular vision بۆ بینینی ھەردوو چاو بەکاردێت، و تەمبەڵی چاو، و خێلی.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ھۆکارەکەی ناتەواوی چاوەکانە. زۆرجار ئەمە ڕودەدات کاتێک تۆپی چاو کورتە، یان ھاوێنە یان گلێنە تێکچوە. ھۆکارەکان و مەترسی دەگەڕێتەوە بۆ مێژوی خێزانەکە بەھەبوونی ئەم حاڵەتانە، شەکرە، بەهۆی دەرمان، وە یان ھەبونی گرێ لە دەوروبەری چاو. دیاری کردنی ئەم جۆرە کزیەیی چاو لە سەر بنمای پشکنینە.
دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بەچاویلکە، یان ھاوێنەی لکاو، یاخود بە نەشتەرگەری. بەکارھێنانی چاویلکە ئاسانتر و سەلامەترە ھەروەھا دەتوانی بەبەکار ھێنانی ھاوێنەی لکاو مەودایەکی زیاتر ببینرێت. ھەروەھا نشتەرگەری کار دەکات لە گۆڕینی شێوەی گلێنە. دوربینی بەشێوەیەکی سەرەکی کار لە منداڵ وگەنج دەکات، ئەوانەی توشی دوربینی دەبن بەڕێژەی ٪٨ شەش ساڵ و ٪١ پازدە ساڵانن. وەپاشان دووبارە دوربینی باوترە لە دوای تەمەنی چل ساڵی کار لە نیوەی خەڵکی دەکات.
نیشانەکانی دوربینی لێڵ بینی و سەر ئێشەو ماندوێتی چاوە. نیشانەباوەکانی ماندوبونی چاو بەھۆی دوربینی. زەحمەتی بینینە لە ھەر دوو چاودا binoculr vision ھەروەھا لەوانیە بێتە ھۆی زەحمەتی تەرکیز تۆخی.
دوربینی دەتوانی ببێتە ھۆی ئالۆزی دەگمەن وکو خێلی و تەمبەڵی چاو. لەتەمەنی گەنجیدا دوربینی توند دەتوانی ببێتە ھۆی دوانەبینین لە منداڵان بەھۆی زیاد تەرکیزکردن
دوربینی ھۆکاری دروستبوینی وێنەی بیناییە لە پشت شەبەکەی (تۆڕەی) چاو ئەمەش دوو ھۆکاری ھەیە
دوربینی دەتوانرێت دیاری بکرێت بە سلیت لامپ بە پشکنینی گلێنە (کۆرنیە) و ژێر پێڵویچاو conjunctivaو ڕەنگینەی چاو ھەروھا بە کۆمپیتەر و ڕیتنۆسکۆپ دیاری دەکرێت
لەحاڵەتی دوربینی توند لەکاتی منداڵی، مێشک زەحمەتی ھەیە لە تێکەڵ کردنی وێنەکان کە ھەرچاوێک بەتاک دەبینێت. چونکە ھەمیشە وێنەکان بە لێڵی دەگەنە مێشک و ناتوانی تێکەڵیان بکات. بەمەش مندڵەکە بە حاڵەتی دوربینی توند ھەرگیز ناتوانی شتەکان ببینی بەوردەکاری. ئەگەر مێشک ھەرگیز فێر نەبی شتەکان بە وردەکاری ببینێ، ئەوە وادەکات ھەلێکی بەرزی زاڵبونی چاوێک دروست بکات ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی مێشک گەشەنەکات و فێری وردەکاری شتەکان نەبی. بە پێچەوانەوە لە نزیک بینی منداڵ دەتوانی شتە نزیکەکان بە باشی و وردەکاری ببینێت ئەمەش وادەکات لە تەمەنکی زوو فێری وردەکاری شتەکانبی.
دوربینی بە شێوەیەکی نمونەیی پۆلێن دەکرێت بەگوێرەی ڕوخساری پزیشکی توندی یان چۆنیەتی حاڵەتەکە
سێ جۆر دوربینی پزیشیکی ھەیە:
ھەروەھاسێ جۆر توندی ھەیە
1. نزم:دەرەجەی کزی لە 2.00D+ بچوکتر یان یەکسانە. ٢. ناوەند:دەرەجەی کزی لە٢٫٠٠+گەورەترەو لە ٥٫٠٠+بچوکترە ٣. بەرز:دەرەجەیکزی لە ٥٫٠٠+زیاترە
جۆری باوی دیکەی کزی چاو نزیک بینی و ئەستیگماتیزم و پیری چاوە
سادەترین چارەسەری دوربینی بەکارھێنانی چاویلکەیە یان ھاوێنەی لکاوە. چاویلکە بەکاردێ بۆ ڕاست کردنەوی دوربینی بە بەکارھێنانی ھاوێنەی قۆقز.
ھەروەھا چارە سەرکردن بە نەشتەرگەری ھەیە بۆ دوربینی
لادانی بەشێکی کەم لەسەر ڕوی کۆرنیە
نەشتەرگەری چاو بە لەیزەر بۆ چاکردنی شێوەی کۆرنیە بۆ ئەوەی چاویلکە یان ھاوێنەی لکاو چیتر پێویست نەکات
وەک PRKیە بەڵام لەوەیان کحول بەکار دەینین بۆ کردنەوەی بەشی پێشەوەی کۆرنیە
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.