From Wikipedia, the free encyclopedia
دوورکەوتنەوە لە عەشق زنجیرە دراماییەکەی تورکییە، باسی کێشەی نێوان دوو خێزان دەکات، خێزانی "شەھوارەکان" لە شاری "میدیات"، خێزانی "عەزیز بەگەکان" لە "ئەستەمبۆڵ". مەحسون کرمزگویل گۆرانیبێژ و ئەکتەری تورکی ڕۆڵی سەرەکی لەم زنجیرەیەدا دەبینێت بە ناوی "ھەزار". یەکێک لە کوڕەکانی "عەزیز بەگەکان" بە ناوی "ئاردا" لەلایەن کوڕی بنەماڵەی "ئەعزەم بەگ"ەوە دەکوژرێت، "ڕەسوڵ" حەز دەکات ئاگری ئەو کێشانە خۆشتربکات. بۆیە "ئاردا" دەکوژێت و لە پاشاندا تاوانی بێڕەوشتی دەدرێتە پاڵی. بەڵام لەلایەن خێزانی "عەزیز بەگەکان"ەوە ئەمە قبووڵ ناکرێت بە دوای بکوژی کوڕەکەیان دەگەرێن، براکەی ڕەسوڵ بە ناوی "جەلال" لە بری "ڕەسوڵ" دەچیتە بەندینخانەوە و داوای یەکێک لە کچەکانیان دەکەن بەناوی "زیلان" کە ھونەرمەند بەرەن سات ڕۆڵی دەبینێت. بەڵام مامی "ھەزار"، کە حوسەین ئەونی دانیاڵ بە ڕۆڵی "نزار" ڕۆڵ دەبینێت، حەز ناکات ئەو تاوانە بەو چارەسەرە کۆتایی بێت، بۆیە ھەوڵی تۆڵە کردنەوەی خۆی دەدات و دەزانێت کە تاوانبارەکە "ڕەسوڵ"ی برای "زیلان"ە... کێشەی دووەم ئەوەیە کە "ھەزار" حەزی لە کچێکی ترە بە ناوی "بورجو"، "بورجو" سکی لە "ھەزار" ھەیە، بەڵام ڕووداوەکان وا دەشکێنەوە کە "ھەزار" بە "بورجو" ئەڵێت ھەرشتێک پەیوەندی بە ئەوەوەیە لە ناوی ببات و لە ژیانیدا بێتە دەرەوە". بەڵام "بورجو" ھەر "ھەزار"ی خۆشدەوێت.
دوورکەوتنەوە لە عەشق |
---|
ھەردوو خێزان کۆمپانیای نەوتیان ھەیە و ھاتووچۆی وڵاتی عێراق دەکەن. ڕۆژێک ھەواڵ دەھێنرێت کە یەکێک لە شۆفێری تانکەرە نەوتەکان لەلایەن تیرۆرستانی عێراقەوە کوژراوە، بۆیە "ھەزار" ناچار دەبێت کە بەرەو عێراق بێت. لە پاش گەیشتنی بە عێراق لەلایەن تیرۆرستەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت و کێشەکە قووڵتر دەبێتەوە وە پاشان "ھەزار" بەردەبێت و بەسەلامەتی دەگەڕێتەوە نێو خێزانەکەی پاشان ھەردوو عەشیرەت دەبن بە شەریک لە کۆمپانیا وە بەھۆی ئەوەوە چەندین کێشەیان بۆ دروست دەبیت لەلایەن "ڕەسول" و مامی "ھەزار" وە کێشەکە دەگاتە ئەو ڕادەیەی کە تەقە لەیەکتر دەکەن و لەو تەقە کردنە ھاوڕێیەکی خۆشەویستی جەسور گیان لەدەست دەدات و "ھەزار" بەسوکی بریندار دەبێت وە کاتیک جەسور باڕێک دەکاتەوە لە ڕۆژی کردنەوەکە "ڕەسوول" شوێنەکە دەتەقینیتەوە بەڵام کەسی تیادا نامرێت و پاشان ئاشکرا دەبێت کە "ڕەسول" شوێنەکەی تەقاندۆتەوە و "ئاردە"ی برای "ھەزار"ی کوشتووە وە پاشان ڕەوانەی زیندانی ھەتاھەتایی دەکرێت وە پاشان مناڵەکەی "بورجو" دەبێت وە پاشان لە ڕووداوێکی سەیارە "بورجو" دەمرێت بەڵام مناڵەکە سەلامەت دەردەچێت و "زیلان" دەزانێت مناڵی نابێت زۆری پێناخۆشە وە زۆر توڕە دەبێت وە بە "ھازار" و "زیلان" مناڵە گەورە دەکەن وە کێشەکانی نێوان "ھازار" و "زیلان" کۆتایی پێدێت بەم جۆرەش زنجیرەکە کوتایی دێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.