دۆڤ کامیرۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
دۆف ئۆلیڤیا کامیرۆن[1][2] (بە ئینگلیزی: Dove Cameron؛ لەدایکبووی ١٥ی شوباتی ١٩٩٦)[3] گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی ئەمریکییە. بەھۆی ڕۆڵی دووانەی کارەکتەرە ھاوناوەکانی زنجیرە کۆمیدییەکانی کەناڵی دیزنی لیڤ و مادی (٢٠١٣–١٧) بەناوبانگ بوو، کە بەھۆیەوە خەڵاتی ئیمی ڕۆژانەی بەدەستھێنا بۆ ئەکتەری نایاب لە بەرنامەسازی منداڵان. ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی دیزنی کەناڵی نەوەکان (٢٠١٥–٢٠٢١) بینیوە.
دۆڤ کامیرۆن | |||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | کلۆی سێلستی ھۆستەرمان (١٩٩٦-٠١-١٥) ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٨ ساڵ) دوورگەی بەینبریج، واشنتۆن، ئەمریکا. | ||||||||||
پیشە |
| ||||||||||
چالاکبوون | ٢٠٠٧-ئێستا | ||||||||||
کارەکان | ژیانامەی دۆڤ کامیرۆن | ||||||||||
| |||||||||||
وێبگە | dovecameron٫com | ||||||||||
واژوو | |||||||||||
کامیرۆن لە چەندین فیلمی درێژدا ڕۆڵی گێڕاوە لەوانە فیلمی کەمێک کوشندەی (٢٠١٥)، دڕندەی گوندەکە: ڕۆحی ناو کابینەکە (٢٠١٥)، زلوبیا (٢٠١٨)، بەیانی باش (٢٠٢٢) و تۆڵەسەندنەوە (٢٠٢٢). ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی لە میوزیکاڵی تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆی کەناڵی ئێن بی سی ھێرسپرەی لایڤ (٢٠١٦). لە چەندین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیدا بەشداری کردووە، لەوانە بریکارەکانی شیڵد و زنجیرە فیلمی مارڤڵ ڕایزنگ.
لە ساڵی ٢٠١٥دا کامیرۆن ئەلبوومە دەنگییەکانی لیڤ و مادی و نەوەکان گۆرانییەکانی خۆی بڵاو کردەوە، ئەم دووەمیان لە پلەی یەکەمی بیلبۆرد ٢٠٠ی ئەمریکادا بوو و لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکاوە بڕوانامەی زێڕی پێدرا. لە ساڵی ٢٠٢٣ یەکەم ئەلبوومی خۆی بەناوی کیمیای بەشی یەک بڵاوکردەوە کە پێشتر گۆرانی "ھاوڕێی کوڕ"ی بڵاوکردەوە، کە سەرکەوتنی ڕەخنەگرانی بەدەستھێنا، گەیشتە ٢٠ باشترین ١٠٠ یەکەمەکە، ھەروەھا لەلایەن RIAA بڕوانامەی پلاتینیۆمی پێدرا.