From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێکخراوی زۆرانبازیی جیھانی (بە ئینگلیزی: World Wrestling Entertainment, Inc.، ناوی بازرگانی WWE (دەبلیوو دەبلیوو ئی)، کۆمپانیایەکی ئەمریکی یەکخراوی میدیایی و کات بەسەربردنە[8][9] کە سەرەتا بە زۆرانبازی پرۆفیشناڵ بەناوبانگ بووە. دەبلیوو دەبلیوو ئی چەند کارێکی دیکەش دەکات بێجگە لە زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ وەک فیلم و چەند کارێکی دیکەی بازرگانی.
World Wrestling Entertainment, Inc. | |
---|---|
ناوی بازرگانی | WWE |
ناوی پێشوو |
|
جۆر | گشتی |
بازرگانی ئەکات بەناوی | ١٩٩٨–٢٠٠٩؛ ٢٠١٦–ئێستا |
داھات |
|
ISIN | US98156Q1085 |
پیشەسازی |
|
پێشوو | دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ، سنوردار |
دامەزراندن |
|
دامەزرێنەران |
|
بارەگای سەرۆکایەتی |
|
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | جیهانی |
باڵادەستەکان | |
بەرهەمەکان |
|
خزمەتگوزارییەکان | مۆڵەتپێدان |
داهات | ٧٢٩٫٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[4] |
داهاتی بەڕێوەبردن | ٥٥٫٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[4] |
داهاتی پوختە | ٣٣٫٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[4] |
کۆی سەرمایە | ٦٠٠٫٩ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[4] |
کۆی خاوەنی خاوەن بەش | ٢٣٩٫٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[4] |
خاوەن | ڤینس مەکمان (%٤٢)[5] |
ژمارەی کارمەندەکان | بەنزیکەیی ٨٥٠ (٢٠١٧)[6] |
بەشەکان | بەشەکان
|
سەربارەکان | سەربارەکان
|
وێبسایت | https://www.wwe.com/ |
ناوی WWE خۆی لە ئەسڵدا ئەگەڕێتەوە بۆ بازرگانیی زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ، لەلایەن جێس مەکمان و تووتس مۆندت دامەزراوە لە ساڵی ١٩٥٢ بەناوی دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ. بەپێی ٢٠١٩ بێت، گەورەترین کۆمپانیای زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ لە جیهاندا، کە زیاتر لە ٥٠٠ یاد لەخۆدەگرێت لە ساڵێکدا، لەگەڵ کارنامە کەی کە دابەش کراوە بۆ چەندان براند کە بەردەوام لە گەشتدان،[10] وە بەردەستە بۆ زیاتر لە ٣٦ ملیۆن بینەر لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات. تاکە بارەگای سەرۆکایەتی و جیهانییەکەی ئەکەوێتە ستامفۆرد، کۆنێکتیکت، لەگەڵ چەندان ئۆفیس لە چەندان شار لە جیهاندا.[11][12]
هەروەک کۆمپانیاکانی دیکەی زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ، پەخشەکانی WWE کێبڕکێی ڕاستی نییە، بەڵام بەشێوازێکی وەرزشیی کات بەسەربردنە، کە بە چیرۆک بەڕێوە دەچێت، نووسراوە، و ئیداریی ڕاهێنان پێکراو و نمایشە، کە لە هەمان کاتدا یارییەکان بەزۆری پێکدێن لە چەند جوڵەیەک کە ئەتوانن یاریزانەکان بخەنە زیانێکی زۆرەوە و تووشی پێکان ببێت گەر بە دروستی نەکرێت. ئەم کۆمپانیا کە یەکەمجار دانی پێدادرا لەلایەن خاوەنەکەیەوە بوو بەناوی ڤینس مەکمان لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ ئەوەی خۆی لە باجەکانی کۆمیسیۆنە وەرزشییەکان دووربخاتەوە. لە ١٩٨٠کانەوە، WWE بەگشتی بەرهەمەکانیان بە کات بەسەربردنی وەرزشیی براندکرد، دا یان پێدانا ڕەگەکانی بەرهەمەکان لە وەرزشێکی کێبڕکێ و شانۆیەکی درامییە.
خاوەنی زۆرینەی کۆمپانیاکە سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکەیە بەناوی ڤینس مەکمان، کە %٤٢ خاوەندارێتی سەرمایەی پلەبەرزی کۆمپانیاکە و %٨٣ هێزی دەنگدان دەگرێتەخۆ.[5]
قەوارەی ئێستا، یەک راوە لە ٢١ی فێبریوەری ١٩٨٠، کە پێشتر ناسرابوو بە ڕێکخراوی تایتن سپۆرتس، کە هەمان ساڵ لە ساوث يارمۆث، ماساچوستس دامەزرا. ئەوە دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ، سنوورداری پەیداکرد، کە سامانی کۆمپانیای یەکێتی زۆرانبازیی جیهانییە (WWF)ـە، لە ساڵی ١٩٨٢. تایتن ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ڕێکخراوی یەکێتی زۆرانبازیی جیهانی (WWF) لە ساڵی ١٩٩٨، وە دواتر گۆڕدرا بۆ ڕێکخراوی کات بەسەربردنی یەکێتی زۆرانبازیی جیهانی (WWFE) لە ١٩٩٩، وە لە کۆتاییشدا گۆڕدرا بۆ ناوی ئێستای ڕێکخراوی زۆرانبازیی جیهانی (WWE) لە ٢٠٠٢. لە ٢٠١١وە، کۆمپانیاکە بە فەرمی ناوەکەی کرد بە WWE بە تەنیا کە ناوی ڕاستەقینەی کۆمپانیاکە دەستکاری نەکرابوو تەنها کورت کرابووەوە.[13][14]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.