دەروازە:تەلەڤیزیۆن/وتاری هەڵبژێردراو/١

From Wikipedia, the free encyclopedia

ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاو (بە ئینگلیزی: Animation) شێوازێکی ھونەرییە، بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمایی، کە تێیدا دەرھێنەری فیلمەکە، ھەڵدەستێ بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە دەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆیییەکە ئەخرێتە کارەوە، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی، شتەکان وا دەردەکەون، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو، لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی، بۆ ڕیکلامکردنی لەسەر تەلەڤیزیۆن بەکاری دەھێنن. ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لەوێنە جووڵاوەکان، بۆ ھاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیرو بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بەدیمەنی ڕاستەقینە، ھەروەھا ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن. زیاتر...

Thumb

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.