دەروازە:دەیەی ٢٠٠٠/وتاری هەڵبژێردراو/١
From Wikipedia, the free encyclopedia
پلەی ستەیشن ٢ (یان پی ئێس ٢) کۆنسۆڵێکی کایەی ڤیدیۆیی ماڵییە کە لەلایەن سۆنی کۆمپیوتەر ئینتەرتەینمێنتەوە پەرەپێدراوە و فرۆشراوە. کۆنسۆڵەکە بۆ یەکەم جار لە ژاپۆن لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٠ فرۆشرا، لە ئەمریکای باکوور لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، وە لە ئەورووپا و ئوسترالیا لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠. ھەرچەندە سۆنی وردەکاریی کۆنسۆڵەکەی بە نھێنی ھێشتۆتەوە، کارکردن لەسەر درووستکردنی کۆنسۆڵەکە لەکاتی درووستکردنی پلەی ستەیشن ١ (لە ١٩٩٤) دەستیپێکرد.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1c/PS2-Versions.jpg/640px-PS2-Versions.jpg)