دەروازە:عەرەبستانی سعوودی/دەستپێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەرەبستانی سەعوودی (بە عەرەبی: المملکة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢٧،١٢٣،٩٧٧ کەس دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئوردن و کوەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەن و سەڵتەنەتی عومان لە رۆژهەڵاتیەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین و ئیماراتە یەکگرتووەکانی عەرەبی و کەنداوی فارس هەیە، لە رۆژئاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه له وڵاته ئایینی وداخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له قوژبنی بیابانێکی چۆڵ و هۆڵدا، به‌ڵام ئێستاکه له‌سایه‌ی سامانی زۆر و زه‌به‌نی نه‌وته‌وه بوه‌ته یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان. جگه له نه‌وت ئایینی ئیسلام و هه‌بونی ماڵی خوا و مه‌زاره پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته بوه‌ته‌خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا رژاوه. ساڵانه ملیۆنان مرۆڤی موسڵمان له نه‌ته‌وه و ولاته جیاوازه‌کانه‌وه رووده‌که‌نه عه‌ره‌بستان و ئه‌مه‌ش واتای قازانجی گه‌وره‌یه‌کی ئابوریی و سیاسییه بۆ ئه‌و وڵاته.