دەروازە:ئەپڵ/وتاری پەیوەندیدار/١
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاتژمێری ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Watch) کاتژمێرێکی زیرەکە کە کۆمپانیای ئەپڵ لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لەگەڵ ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس پەردەی لەسەر لادا. لەم کاتژمێرەدا ئەپڵ ٢ نەرمەکاڵای تەندروستی بە شێوەی دیفۆڵت دابین کردووە بە ناوی Workout and Fitness. تایبەتمەندییەکانی تر بریتین لە پیشاندانی لێدانی دڵ و دژە ئاو و پشتگیری Siri. ھەروەھا دەتوانرێت کاتژمێری ئەپڵ لەگەڵ ئایفۆن ھاوکات بکرێت بۆ بەکارھێنانی ھەندێک نەرمەکاڵا وەک نەخشەی ئەپڵ. ئەم کاتژمێرە یەکەم بەرھەمی نوێیە کە لە دوای خستنەبازاڕی ئایپادەوە ناسێنراوە و دوای مردنی ستیڤ جۆبس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ئەم کۆمپانیایە. بێگومان لە ساڵی ٢٠١٧دا کاتژمێرێکی ئەپڵ واتچێکی جیاواز بڵاوکرایەوە کە توانای دانانی سیمکارتی ھەیە و دەتوانێت پەیوەندی سەربەخۆ لە ئایفۆن بکات و ڕامەکەی بۆ ٨ گێگا بەرزبووەتەوە
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8d/Apple_Watch_Series_7%3B_January_2022_%2801%29.jpg/640px-Apple_Watch_Series_7%3B_January_2022_%2801%29.jpg)