دەرکەوتنی پاسەوانان
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەرکەوتنی پاسەوانان (بە ئینگلیزی: Rise of the Guardians) فیلمێکی سەرکێشی خەندەئامێزە لەساڵی ٢٠١٢ ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دروست کراوە.[1]
چیرۆکی فیلمەکە لە جیھانی سانتا کلۆزەوە دەست پێ دەکات، کاتێک کۆمەڵێک کەس ھەڵدەستن بە ڕفاندنی منداڵان و وایان لێ دەکەن باوەڕ بەبوونیان بکەن، ئەم کەسانە بریتین لە کەروێشکێک بەناوی بەنی و مۆتەکەی ددان و سانتاکلۆز و پیاوی لمین، بۆ پاڕاستنی منداڵان مانگ ھەڵدەستێت بەگەڕان بەدوای گەنجێکی خوێن گەرم وبەھێز تا پاسەوانی منداڵەکان بکات، ئەم گەنجەش ناوی جاک فڕۆستە کە خاوەنی ھێزێکی سەروی سروشتە کەھێزی ساردی بەفرە، لەسەرەتادا نازانێت ئەم ھێزەی لەکوێ بۆھاتوە وە ناوی چیە بەڵام مانگ ئاگاداری دەکاتەوە و ھەمووشتێکی پێ دەڵێت، بەڵام کۆمەڵەی سانتاکلۆز ھەڵدەستن بە ڕفاندنی بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ئەوەی کە کەسێک لەشێوەی مۆتەکە پەیدابوە و بیری منداڵان دەدزێت و جیھانی خۆشی منداڵان تێک دەدات، تەواوی چیرۆکی فیلمەکە بەشێوەیەکی خەندە ئامێز نمایش دەکرێت، تا لەکۆتایی فیلمەکە ڕوون دەبێتەوە کە مۆتەکە و کەسانی دڕندە بونیان نیە بەڵکو تەنھا جاک فڕۆست بوونی ھەیە و پاسەوانی منداڵان دەکات تا بەبەختەوەری بژین.