دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی ئەمریکا یەکێکە لەو سێ لقەی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا کە بەپێی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یاساکانی حکوومەتی فیدراڵی ڕێکخراوە. دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی ئەمریکا بە پلەی یەکەم لە دادگای باڵای ئەمریکا و دادگاکانی تێھەڵچوونەوەی ئەمریکا و دادگاکانی ناوچەی ئەمریکا پێکدێت.[1] ھەروەھا چەندین دادگای فیدراڵی بچووکی دیکە لەخۆدەگرێت.