فیلمێکی ١٩٣٣ From Wikipedia, the free encyclopedia
دەنکە ھەنارە (ھەروەھا ناسراو بە بێتی بوپ لەنێو دەنکە ھەنارە) کورتە ئەنیمەیشنێکی ئەمریکیی ١٩٣٣ی نێو زنجیرەی بێتی بوپە و لەلایەن فلێیشەر ستودیۆزی ماکس فڵێیشەرەوە بەرھەم ھاتووە.[1][2] دەیڤ فڵێیشەر وەک دەرھێنەر ئاماژەی پێ کرابوو، ھەرچەندە ھەموو ئەنیمەیشنەکە لەلایەن ڕۆڵاند کراندەڵەوە کرابوو، کە خۆی ھەلی دروستکردنی دەنکە ھەنارەی بەخشییە خۆی وەک خەڵاتیک بۆ تەرخانکردنی چەندەھا ساڵی بۆ ستۆدیۆکانی فڵێیشەر. فیلمەکە، کە شەش مانگی پێچوو تا تەواو ببێت، وەک شاکاری کراندەڵ و خاڵی وەرچەرخانێکی گرینگی سەردەمی زێڕینی ئەنیمەیشنی ئەمریکی دادەندرێت.
دەنکە ھەنارە | |
---|---|
دەرھێنەر | دەیڤ فڵێیشەر |
بەرھەمھێنەر | ماکس فڵێیشەر |
ئەکتەران | مەی کوێستێڵ بیڵی مورەی کاب کۆڵۆوەی (ھاوچڕەی دەنگی) |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | فڵێیشەر ستدودیۆز |
بڵاوکردنەوە | پاراماونت پیکچەرز |
دەرچوون | ٣١ی ئازاری ١٩٣٣ |
ماوەی فیلم | ٧ خولەک |
زمان | ئینگلیزی |
ئاوێنەیەکی جادوویی کە کاب کۆڵۆوەی دەخاتە ڕوو دەڵێت کە بێتی بوپ «جوانترینی جیھانە»، کە شاژن تووڕە دەکات. شاژن فەرمان بە پاسەوانەکانی بیمبۆ و کۆکۆ دەکات کە سەری بێتی ببڕن. بێتی بە چاوی فرمێسکەوە دەبەنە نێو دارستانەکەوە؛ لە کاتی ئامادەکردن بۆ لەسێدارەدانی، وازی لێ دەھێنن بە تێکشکاندنی چەکەکانیان، بەڵام دەکەونە چاڵێکەوە پێش ئەوەی بتوانن ئازادی بکەن. بێتی خۆی ئازاد دەکات و دەکەوێتە ڕووبارێکی بەستووەوە، و بەھۆیەوە چواردەوری بە تابووتێکی سەھۆڵی دەگیرێت. تابووتەکە دەکەوێتە نێو ماڵی حەوت کورتەباڵاکەوە، کە بێتیی بەستوو ھەڵدەگرن بۆ نێو ئەشکەوتێکی جادوویییەوە، و بەلای کۆکۆ و بیمبۆدا تێپەڕ دەبن. شاژنە خراپکارە، کە ئێستا بووەتە ژنێکی جادووباز، شێوەی کۆکۆ دەگۆڕێت بۆ سەر شێوەی تارمایییەک لە کاتێکدا کۆکۆ بلوزی نەخۆشخانەی سەینت جەیمس دەڵێت. لە کاتێکدا کە دوژمنەکانی لە کۆڵ دەبێتەوە، شاژنەکە دووبارە لە ئاوێنە جادوویییەکە دەپرسێتەوە کە کێ جوانترینی جیھانە، بەڵام ئاوێنەکە دەتەقێتەوە و دووکەڵێکی جادوویی دروست دەکات کە بێتی و کۆکۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایییان و شێوەی ساژنەکە دەگۆڕێت بۆ سەر شێوەی دێوێکی شێوە ئەژدیھای ناحەز. دێوە شێوە ئەژدیھاکە ڕاویان دەنێت تاکوو بیمبۆ زمانی دێوەکە دەگرێت و ڕایدەکێشێت، کە ناوەوەی دێوەکە دەباتە دەرەوە و وای لێ دەکات ڕابکات. بێتی، کۆکۆ، و بیمبۆ بە شێوەیەکی بازنەیی ھەڵدەپەڕن و فیلمەکە کۆتاییی دێت.[3]
سەماکردنەکەی کۆکۆ (کە ھەندێک جووڵەی لە "موونوۆک" و "داب" دەچێت) لە کاتی وتنی گۆرانیی «نەخۆشخانەی سەینت جەیمس» لەسەر تۆماری کاب کۆڵۆوەی ڕۆتۆسکۆپ کرابوو.[4][5]
فیلمەکە لەلایەن کتێبخانەی کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بە «گرینگ لەڕووی کولتوورەوە» داندرا و بۆ ھەڵگرتن ھەڵبژێردرا لە تۆمارگەی نێودەوڵەتیی فیلم لە ١٩٩٤. لە ھەمان ساڵدا، لە پلەی ١٩یەم ھات لە پێڕستی ٥٠ مەزنترین کارتۆنەکانی ھەموو کات کە لەلایەن ئەندامانی بواری ئەنیمەیشنەوە داندرابوو.[6] فیلمەکە مافی لەبەرگرتنەوەی ھەیە و پاراماونت خاوەنییەتی لەبەر ئەوەی مافی لەبەرگرتنەوەی لە ١٩٦١ نوێ کراوەتەوە.[7] ڤیدیۆکلیپێک بۆ تاکەگۆرانیی «مێرکیوری»ی ٢٠١٧ی ھونەرمەندی تراپ مێتاڵ گۆستمەین چەند پارچەیەکی کارتۆنەکەی تێدایە،[8] ھەروەھا تاکەگۆرانیی ٢٠٢٠ی نایف تۆکی درەیک.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.