دەوڵەتی سەروەر، وڵاتی فەرمانڕەوا یان وڵاتی سەربەخۆ، بەپێی پەیماننامەی مۆنتێ ویدیۆ، ئەو وڵاتەیە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ:
- ئاپۆرەیەکی ھەمیشەیی،
- سەرزەمینێکی دیاریکراو،
- حکوومەتێک کە گرێدراوی حکوومەتێکی دیکە نەبێ،
- توانای دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتە سەروەرەکانی تردا.[1][2] وڵات وەکوو کەسایەتییەکی نێونەتەوەیی دەشێت خاوەنی ھەموو ئەو تایبەتمەندییانە بێت. وڵاتی سەروەر سەر بە ھیچ ھێز یان وڵاتێکی تر نییە و بوونیشی گرێدراو بە بوونی ھیچ ھێز یان وڵاتێکی ترەوە نییە.
- ئەم وتارە سەبارەت بە چەمکی وڵات لە یاسای نێونەتەوەییدا نووسراوە. بۆ واتا گشتییەکەی چەمکی وڵات، وتاری وڵات ببینە.
- ئەوەی وڵاتی سەروەر پێویستە ھەیبێت: سەروەری.
- وڵات جۆرگەلی تریشی ھەیە: وڵاتی نەتەوەیی، وڵاتی یەکگرتوو.
- ئەوەی وڵاتی سەروەر بەھۆیەوە دەسەڵاتی خۆی دەخاتە کار: حکوومەت.
ماڵکم ناتان شاو (Malcolm Nathan Shaw) پرۆفیسۆری یاسای نێونەتەوەیییە. ئەو لە پەرتووکەکەی خۆیدا بە ناوی یاسای نێونەتەوەیی (International law) لە لاپەڕەی ژمارە ١٧٨ وا دەڵێت:
"... the state as an international person should possess the following qualifications: (a) a permanent population; (b) a defined territory; (c) government; and (d) capacity to enter into relations with other states."
ئەحمەد شەبانی لە فەرھەنگی «زانستی ڕامیاری»ییەکەیدا دەڵێت:
"سێ پێناسەی جیاواز بۆ وڵات پێشکەش کراوە: پێناسەی یاسایی، پێناسەی فەلسەفی، و پێناسەی ڕامیاری. لە پێناسە یاسایییەکەیدا، وڵات یەکەیەکە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ:
١) حەشیمەت، ٢) سەرزەمین، ٣) سەروەری، ٤) حکوومەت."
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.