![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f8/The_Killers_in_concert.jpg/640px-The_Killers_in_concert.jpg&w=640&q=50)
دە کیڵەرز
گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دە کیڵەرز (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'بکوژەکان'؛ بە ئینگلیزی: The Killers) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، کە لە ٢٠٠١ لە لاس ڤێگاس لە لایەن براندن فلاوەرز (گۆرانیبێژیی سەرەکی، کیبۆرد، بەیس) و دەیڤ کیوونینگ (گیتاری سەرەکی، گۆرانیبێژیی پشتینە) دامەزراوە. ھەردوو مارک ستۆرمەر (بەیس، گیتاری ڕیتم، گۆرانیبێژیی پشتینە) و ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر (تەپڵ، کوتان) لە ٢٠٠٢ ھاتنە نێو گرووپەکەوە. ناوی گرووپەکە لە لۆگۆی سەر تەپڵی بەیسی گرووپێکی خەیاڵی وەرگیراوە کە لە ڤیدیۆی گۆرانیی «کریستاڵ»ی نیو ئۆردەردا دەرکەوتووە.[1]
دە کیڵەرز | |
---|---|
![]() دە کیڵەرز لە ٢٠٠٦. لە چەپەوە بۆ ڕاست: دەیڤ کیوونینگ، ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر، براندن فلاوەرز، و مارک ستۆرمەر. | |
زانیاریی پشتێنە | |
بنچە | لاس ڤێگاس، نێڤادا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
چەشن |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠١–ئێستا |
کۆمپانیاکانی تۆمارکردن |
|
وێبگە | thekillersmusic |
ئەندامان | دەیڤ کیوونینگ ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر براندن فلاوەرز مارک ستۆرمەر |
ئەندامانی پێشوو | دێڵ نیڵ مات نۆرکرۆس برایان ھەیڤنز |
دە کیڵەرز حەوت ئەلبوومی ستۆدیۆیییان بڵاو کردووەتەوە، ھەریەکەیان گەیشتوونەتە پلەی یەکەمی چارتی ئەلبوومەکانی بەریتانیا: ھۆت فەس (٢٠٠٤)، شارۆچکەی سام (٢٠٠٦)، ڕۆژ و تەمەن (٢٠٠٨)، باتڵ بۆڕن (٢٠١٢)، سەرسووڕھێنەر سەرسووڕھێنەر (٢٠١٧)، داڕووخانی تراویلکەکە (٢٠٢٠)، و مەکینەی پەستان (٢٠٢١).
دە کیڵەرز بە یەکێک لە گەورەترین گرووپە ڕۆکەکانی سەدەی ٢١ەم دادەنرێت،[2] زیاتر لە ٢٨ ملیۆن تۆماریان لە گشت جیھاندا فرۆشتووە، لەنێویاندا ١٠٫٨ ملیۆن تۆمار تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[3][4]