From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی تایبەت (ناحکومی یان قازانج نەویست) (بە ئینگلیزی: Private university) بەزۆری ھیچ ھاوکارییەکی دارایی لە حکومەت یان ڕێکخراوەکانی سەر بە حکوومەت بۆ بابەتە کارگێڕی و ژێرخانییەکان وەرناگرێت و تەنھا لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دارایی دەکرێت؛ بۆیە لە بەرامبەر زانکۆی دەوڵەتدا ھەڵکەوتوون. ھەرچەندە تێچووی بەڕێوەبردنی ئەو زانکۆیانە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دابین دەکرێت، بەڵام زیاتر لەلایەن حکوومەتەوە پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی یاساکانی پەروەردەیی.
بەڵام زانکۆ تایبەتەکان لە ھەندێک وڵات دەتوانن یارمەتی توێژینەوە لە حکوومەت وەربگرن. بۆ نموونە لە ئەمریکا زانکۆ تایبەتەکان دەتوانن لە دامەزراوەی نیشتمانی زانستی ئەمریکا، دامەزراوە نیشتمانییەکانی تەندروستی، یان وەزارەتی وزەی ئەمریکا پارە وەربگرن. زۆرێک لە زانکۆ تایبەتەکان وەک ڕێکخراوی قازانج نەویست پۆلێن دەکرێن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.