From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی یەریڤانی حکومی (بە ئەرمەنی: Երևանի Պետական Համալսարան، ԵՊՀ)، ھەروەھا بە سادەیی زانکۆی یەریڤان، ,[1] کۆنترین زانکۆی گشتییە کە بەردەوام کاردەکات لە ئەرمەنستان. لە ساڵی ١٩١٩ دامەزراوە، گەورەترین زانکۆیە لە وڵاتەکەدا.[2]
دوای بە سۆڤیەتکردنی ئەرمینیا لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٠، ناوی زانکۆکە گۆڕدرا بۆ «زانکۆی گەلی یەریڤان». ھاکۆب ماناندیان وەک سەرۆکی نوێی زانکۆ دەستنیشانکرا. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣، زانکۆکە ناوی گۆڕدرا بۆ «زانکۆی دەوڵەتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستان»، بووە «زانکۆی دایک»ی ئەرمەنستانی سۆڤیەت لە چوارچێوەی کۆماری سۆسیالیستی فیدراڵی سۆڤیەتی ترانسکۆقاز.[3]
دوای ئەوەی ئەرمینیا سەربەخۆیی خۆی بەدەستھێنا، کەمپی ئیجێڤانی زانکۆی یەریڤانی حکومی لە ساڵی ١٩٩٤ کرایەوە.
فێرکاری بە زمانی ئەرمەنییە، بەڵام فێرکاری بە زمانی ڕووسی یان ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی بیانی بەپێی پێویست بەردەستە. ساڵی خوێندن لە یەکەمی ئەیلوول تا ٣٠ی حوزەیرانە.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.