زیندانی ئێڤین
بەندینخانەیەکە لە ئێران / From Wikipedia, the free encyclopedia
زیندانی ئێڤین بەدناوترین زیندانی ئێرانە. زیندانەکە لە بەرزایییەکانی چیای ئەلبورز لە سەرووی تارانەوەیە. ھەندێک لە ناسراوترین چالاکوان و پارێزەرانی ئێران لەم زیندانەدا ماوەی زیندانییەکەیان بەسەر دەبەن.[1] زیندانەکە ساڵی ١٩٧١، لە سەردەمی محەممەدڕەزا پەھلەوی وەک شوێنی زیندانییانی سیاسی بنیات نرا. لەو کاتەدا جێی ٣٢٠ زیندانی دەبووە؛ دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران زیندانەکە بۆ لەخۆگرتنی ١٥ ھەزار زیندانی فراوان کراوە. ئێڤین بۆ دڕندەیی و ئەشکەنجە ناوبانگی ھەیە و باوەڕ وایە کە زۆرکەس لەم زیندانەدا بە ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەست داوە.[2][3]
زانیاریی خێرا شوێن, پۆتانی شوێن ...
شوێن | ئێڤین |
---|---|
پۆتانی شوێن | 35.796°N 51.384°E / 35.796; 51.384 |
ڕەوشی ھەنووکەیی | لە کارایە |
توانا | نزیکەی ١٥٫٠٠٠ |
کرایەوە لە | ١٩٧٢؛ ٥٢ ساڵ لەمەوپێش (١٩٧٢) |
بەڕێوەدەبرێت لە لایەن | سیستەمی دادی ئێران |
بەڕێوبەری زیندان | عەلی چوارمەحەلی |
شار | تاران |
وڵات | ئێران |
دایخە