From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرەتاییەکان (بەئینگلیزی: Protozoa) وردبینە زیندەوەری تاکخانەن، زۆربەیان خۆنەژێنن، گەردە بچووکەکان یان خانەکان قووت دەدەن، ئەم گەردانە لە خۆراکە بۆشاییدا ھەڵدەوەشێنن، کە بۆشایین بە پەردە دەورەدراون و ئەنزیمی ھەرسکەرییان تێدایە. زۆر لە جۆرە سەرەتاییەکان سەربەست دەژین، لەژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکدا. زۆر جۆرییان پلانکتۆنە گیانەوەرییەکان پێک دەھێنن. زۆر لە سەرەتاییە مشەخۆرەکان دەبنە ھۆی نەخۆشیی ترسناکی ھەچەشن بۆ مرۆڤ، وەک مەلاریا، سکچوونی ئەمیبیی، خەوە نەخۆشیی ئەفریقیی. ئەو سەرەتاییانەی کە لە ئاوە سازگارەکاندا دەژین، پارێزگاریی ھاوسەنگیی ناوەکییان دەکەن، و خانەکە لە ئاوی زیادە ڕزگار دەکەن لەڕێگەی گرژۆکە بۆشاییەوە. [1]
سەرەتاییەکان بۆ چوار لق پۆڵێن دەکرێن:
ڕەگەپێیەکان (بەئینگلیزی: Sarcodina) سەدان جۆری ئەمیبادەگرێتەوە کە لە ئاوە سازگار و سوێرەکاندا یان لە خاکدا دەژین، بەڵام ھەندێک جۆرەکانی وەک ئەمیبای سکچوون بەمشەخۆریی لەو ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژین.
کوڵکدارەکان (بەئینگلیزی: Ciliophora) کوڵکییان ھەیە، کە دەرپەڕیووی سایتۆپلازمی کورتن، لە شێوەی گەندەموودا، پەردەی خانەکە دادەپۆشن، کوڵکەکان بۆ جووڵە لە ئاودا یان بۆ پاڵپێوەنان لە ھەوادا بەکاردەھێنن.
قامچیدارەکان (بەئینگلیزی: Zoomastigina) قامچییەک یان کۆمەڵە قامچییەکییان ھەیە، کە پێکھاتووی شێوە زیادەی درێژن، بۆ جووڵە بەکاردێت. جووڵەی قامچیی (شەپۆلییە) پاڵ بە زیندەوەرەکەوە دەنێت یان بەرەو ئاوەکەی ڕادەکێشێت.
سپۆردارەکان (بەئینگلیزی: Sporozoa) نموونە پێگەیشتووەکانی سپۆردارەکان بە نەبوونی ئەندامۆچکەی جووڵە جیا دەکرێنەوە، زۆربەی جۆرەکانی سپۆردارەکان مشەخۆرن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.