![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/Orlando-Ferguson-flat-earth-map_edit.jpg/640px-Orlando-Ferguson-flat-earth-map_edit.jpg&w=640&q=50)
زەویی تەخت
From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆدێلی زەویی تەخت (بە ئینگلیزی: Flat Earth model) چەمکێکی کۆنە کە لە لایەن زۆرێک لە نەتەوە جیاجیاکانی دونیا باوەڕ پێکراو بوەو و بە گشتی یۆنانییەکان لە پێشەوەی ئەم نەتەوانە بوونە کە پێیان وابووە کە زەوی لە شێوەی دەفرێکی ڕووتەختە. لەبەر ئەوەی کە ڕووبەری زەوی زۆر بەرفراوانە و مەودای دیتنی مرۆڤ دیاری کراوە، وە ھەروەھا تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو نەبووە لەو سەردەمەدا، مرۆڤەکان بەم شێوەیەیان بیر کردۆتەوە. ھەروەھا ھێزی ڕاکێشانی زەوی لە سەردەمی کۆن ناسراو نەبوو و بەم ھۆیەشەوە پێیان وابوو گەر کەسێک لە پشتەوەی زەوی بێت دەکەوێتە خوارەوە.[1]
![]() | ئەم وتارە تیابووی کۆمەڵێک لە سەرچاوەیە, کەوا پەیوەندیدارەپێی یان بە بەستەرە دەرەکییەکانی ناو وتارەکە, بەڵام سەرچاوەکانی بە ناڕوونی دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ژێدەری کەمە بۆ دەقەکان. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/Orlando-Ferguson-flat-earth-map_edit.jpg/640px-Orlando-Ferguson-flat-earth-map_edit.jpg)
کاتێک لەناو بەلەمێک دادەنیشتن دەریایان بە شێوەی تەخت دەدیت و ئاسمانیان وەک کاسەیەکی بەراوژوو دەبینی کە بەسەر زەویدا کراوە. ئەو شوێنەی کە ئاسمان و زەوی بەیەک دەگەیشتن ناویان لێنابوو ئاسۆ. ئەم ئاسۆیە وەک بازنەیەک وایە کە ئێوە لە ناوەڕاستی ئەم دا جێگیرن. ئاماژە بەم بیردۆزە، ئەوان وایان بیر دەکردەوە کە بەیانیان ڕۆژ لە ڕۆژھەڵات ھەڵدێت و پاش تێپەڕینی بە بازنەی ئاسماندا لە ڕۆژ ئاوا بەرەو ئاوابوون دەچێت و ڕۆژی دواتر خۆرێکی نوێ لە ڕۆژھەڵات ھەڵدێت کە لەوەی دوێنێ جیاوازە و پێشیان وابوو کە ئاوابوو لەناو دەچێت. ھەندێکیش پێیان وابوو کە کاتێک خۆر ئاوادەبێت دەکەوێتە ناو بەلەمێک و دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی یەکەمجاری و بەیانی جارێکیتر ھەمان خۆر ھەڵدێتەوە!